له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، ڕاستییه‌كی نوێ و بێزاركه‌ری بۆ خانمان له‌سه‌ر تووشبوون به شێرپه‌نجه خستووه‌ته ڕوو.
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا، له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه تووشبوونی ئافره‌تان به شێرپه‌نجه، خێراییه‌كه‌ی شه‌ش هێنده‌ی تووشبوونی پیاوه به‌و نه‌خۆشییه.
به‌رپرسانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه شیوه‌ی ژیانی خه‌ڵكی به‌رپرسه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه به شێوه‌یه‌كی گشتی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، به‌ڵام ژنان زیاتر له پیاوان ده‌گرێته‌وه.
قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسییه ته‌نیا بۆ سه‌ر خانمانه، هه‌ر وه‌ك چۆن شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم ته‌نیا ئه‌وان ده‌گرێته‌وه.
به پێی توێژینه‌وه‌كه، له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو، شێرپه‌نجه لای ژنان به ته‌واوی ده‌بێته شه‌ش هێنده‌ی پیاوان، واته ڕێژه‌كه لای پیاوان ته‌نیا 0.5٪ زیاد ده‌كات به‌ڵام له‌ناو خانماندا، به ڕێژه‌ی 3٪ به‌رز ده‌بێته‌وه.