سبەی 27ی ئادار، ڕۆژی شانۆیه و ساڵانه به تێكڕای وڵاتانی دنیا، هه‌زاران هونه‌رمه‌ند خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده ده‌كه‌ن تا له یاده‌كه‌دا به‌رهه‌می شانۆیی له‌سه‌ر ته‌خت و نمایشی هۆڵه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه، ئه‌و دۆخه گۆڕاوه و ڕه‌نگه هونه‌رمه‌ندان بیر له ته‌كنیكی نوێ بكه‌نه‌وه، تا ڕۆژه‌كه به به‌رزی بمێنێته‌وه.
شانۆ، باوكی هه‌موو هونه‌ره‌كانه و ته‌مه‌نی بۆ زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. له سه‌رده‌می ئیمپراتۆره‌كانی گریكی كۆن و ڕۆمانه‌وه په‌یدا بووه و ئامانجه‌كانی به‌پێی سه‌رده‌م گۆڕاوه. یه‌كه‌م شانۆش له مێژوودا، له‌باره‌ی خواوه‌ندی ئۆزۆریس بووه. له سه‌رده‌می گریك و ڕۆمانه‌كان، شانۆ تاكه هۆكاری هونه‌ری بووه بۆ ده‌ربڕین به زمان و هزر، پێشتر ته‌نیا ده‌ربڕین به جه‌سته هه‌بوو، وه‌ك زۆرانبازی و پێشبڕكێ، وه‌ك چۆن یه‌كه‌م پێشبڕكێش له ئۆڵۆمپیادی یۆنان وه‌رگیراوه.
شانۆ به پێناسه‌ی ئێسته، جۆرێكه له جۆره‌كانی هونه‌ر كه كۆنترینه و بریتییه له نواندنی ڕاسته‌وخۆ به‌رانبه‌ر بینه‌ران و هه‌موو جۆره‌كانی نواندن له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سێرك و گاڵته‌وگه‌پیش بێت. پێناسه‌یه‌كی تری شانۆ: بریتییه له جۆرێك له جۆره‌كانی هونه‌ر، تێیدا ئه‌كته‌ره‌كان نواندن بۆ ده‌قێكی نووسراو ده‌كه‌ن و ده‌رهێنه‌رێك ڕۆڵه‌كانیان پێ ده‌سپێرێ.
له سه‌ره‌تادا شانۆ تا ده‌گاته سه‌ده‌ی نۆزده، بریتی بووه نواندنی شیعر و ته‌نیا له دوو جۆر پێك ده‌هات، تراجیدیا و كۆمیدیا، ئه‌گه‌رچی ئێسته‌یش ئه‌و جۆره شانۆیانه هه‌ر ماون، به‌ڵام جۆری تری بۆ زیاد بووه و ئێسته زۆر فراوانتر بووه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هونه‌ری حه‌وته‌م داهات (واته سینه‌ما)، له‌و كاته‌وه شانۆش كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی نواندنی له‌و جۆره.
قوتابخانه‌كانی شانۆ
یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی شانۆ، بریتی بووه له گریكی كۆن و ئیتر هه‌موو قوتابخانه‌كانی دوای خۆی، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ودا بوون. ئه‌ویش گه‌شه‌ی ئه‌و ڕیتمانه بووه كه شاعیران له‌سه‌ر شوێنی به‌رزدا شیعره‌كانی خۆیان به ده‌خوێنده‌وه و جۆره نواندنێكیان بۆ ده‌كرد، ئیتر تا وای لێ هات شاعیر فێر بوو له یه‌ك ده‌قدا كۆمه‌ڵێ كه‌سایه‌تیی تێدا بكات، ئه‌مه‌ش وای كرد بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تییه یه‌كێك بێت و به شێوه‌ی نواندن شیعره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه و ئیتر له‌وه‌وه گه‌یشت به شانۆ كه به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆدا ده‌كرا. شانۆ سه‌ره‌تاییه‌كان، سه‌باره‌ب به گۆڕانی وه‌رزه‌كانی ساڵ و خواوه‌نده‌كان و خوای خێر و خوای شه‌ڕ بووه.
پاش گریك، شانۆی ڕۆمانییه‌كان داهات كه ئه‌میش به ته‌واوی هاوشێوه‌ی گریكه‌كان بووه، به‌ڵام له‌و بابه‌تانه‌ی له‌خۆی گرتووه، فراوانی كردووه و باسی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه كراوه. ته‌نانه‌ت له شانۆی ڕۆمانیدا، سێكس به ته‌واوی له به‌رده‌م بینه‌ردا كراوه كه ئه‌مه پێشكه‌وتنێكی شانۆ بووه و دواتر له زۆر قۆناغی تری شانۆدا، نه‌توانراوه به‌و شێوه‌یه بكرێ، وه‌ك چۆن له شانۆی ڕۆمانیدا باسی هاوڕه‌گه‌زبازی به ستایشه‌وه كراوه.
میسڕییه‌كانیش شانۆیان كردووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می سه‌ره‌تا و گه‌شه‌ی فیرعه‌ونه‌كاندا نه‌كراوه، له قۆناغی دواتر بووه ئه‌ویش به كاریگه‌ریی شانۆی گریك و ڕۆمان بووه و به‌م شێوه‌یه شانۆ تێكه‌ڵی هه‌موو گه‌لانی دنیا بووه، تا ده‌گاته سه‌رده‌می شكسپیر. توێژه‌رانی ئه‌و بواره پێیان وایه، ئیتر له دوای شكسپیر شاعیر و شانۆنووسی ناسراوی ئینگلیزی، به‌رگێكی نوێ به‌به‌ری شانۆدا كراوه و بۆخۆی قوتابخانه‌یه‌كی جیاوازی شانۆ بووه و تا ئێسته‌یشی پێوه بێت، كاریگه‌ریی ئه‌و شانۆیه به‌رده‌وامه و له هه‌موو كۆلێژ و په‌یمانگه ئه‌كادیمییه‌كانی تایبه‌ت به شانۆ، شانۆكانی ده‌خوێنرێن و قوتابیان وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خوێندن ده‌بێ پێكه‌وه نواندن بۆ شانۆكانی بكه‌ن.
شانۆ تا ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان گۆڕانكاری ورد به‌خۆوه ده‌بینێ، به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ریی شكسپیردا ده‌بێ، به‌ڵام له‌وێ ده‌گۆڕێ و به‌رگێكی نوێ و شێوازی تازه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و شانۆ ده‌بێته هه‌وێنی سینه‌ما و ئیتر له‌وه ده‌رده‌چێ ده‌قێكی شیعری و ئه‌ده‌بی بێت، به‌ڵكو ده‌قه‌كان ده‌بنه سیناریۆی هونه‌ری و زۆر جار له ده‌قی ئه‌ده‌بی به ته‌واوی جیا ده‌كرێته‌وه و نواندنه‌كان زیاتر ڕیالیتی ده‌بن. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به هۆڵیوود و سینه‌ما ناسراوه، پێنج هه‌زار هۆڵی شانۆی تێدایه كه له‌سه‌ر ئاستی دنیا یه‌كه‌مه.
تایبه‌تمه‌ندیی شانۆ
ئه‌كته‌ری شانۆ، ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بێت و توانای ڕاكێشانی سه‌رنجی ئاماده‌بووانی هه‌بێ و نه‌یه‌ڵێ له ته‌واوی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌ی خه‌ڵكی به‌دیارییه‌وه دانیشتوون، بێزار ببن. ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له شانۆدا ڕۆڵ ده‌بینن، به ته‌واوی ئاگایان له هه‌سته‌كانی بینه‌ره ئیتر ڕڵه‌كه‌یان كۆمیدیا بێت یان تراجیدیا، بۆیه ڕاسته‌وخۆ و خێرا ده‌زانن چ نواندنێكیان جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر بووه و له‌م ڕێیه‌وه به‌رده‌وام گه‌شه به تواناكانیان ده‌ده‌ن. ئه‌كته‌ری به توانا، ده‌توانێ بینه‌رانی وا لێ بكات، هێنده به قاقا پێ بكه‌نن، ئاو به چاویاندا بێته خواره‌وه و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه وشك بێته‌وه، به ڕۆڵێكی تراجیدی فرمێسكه‌كانیان بڕێژن و بكه‌ونه حه‌سره‌ته‌وه.
شانۆ پێویستی به توانایه‌كی تایبه‌تی ئه‌كته‌ران هه‌یه، ڕۆڵه‌كه پاڵه‌وان بێت یان لاوه‌كی، ئه‌كته‌ر ده‌بێ هه‌موو توانایه‌كی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر به ته‌واوی هه‌ستی پێ بكات و پێشتر هه‌موو ڕاهێنانێكی پێویستی كردبێ، چونكه ڕاسته‌وخۆیه و جیایه له سینه‌ما و دراما، ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیشت كرد یان به باشی ڕۆڵه‌كه‌ت نه‌بینی، ده‌رهێنه‌ر ده‌یان جار پێت دووباره ده‌كاته‌وه تا هه‌موو هه‌سته‌كانتی پێ ده‌به‌خشی، له شانۆدا له‌به‌رده‌م بینه‌ر دووباره‌كردنه‌وه نییه، یه‌ك چركه هه‌ستت له‌سه‌ر نواندنه‌كه‌ت بڕوات، بینه‌ر هه‌ستی پێ ده‌كات و لێت بێزار ده‌بێ. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌كته‌ری شانۆ، ڕۆشنبیر بێت و ڕۆمان و چیرۆكی زۆری خوێندبێته‌وه و تێكه‌ڵی خه‌ڵك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كانی خه‌ڵك ببینێ و له‌و ڕۆڵه‌ی وه‌ری ده‌گرێ، به ته‌واوی له به‌رگی خۆی بێته ده‌ره‌وه و به‌رگی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بپۆشێ كه ڕۆڵی ده‌بینێ.
جۆره‌كانی شانۆ
شانۆی تراجیدی و درامای ڕژد: له‌م جۆره شانۆیه‌دا، هه‌میشه بینه‌ر به چیرۆكی دڵته‌زێن شۆك ده‌كرێ، بۆ نموونه له‌پڕ پاڵه‌وانی شانۆكه ده‌مرێ، ده‌كه‌وێ و هه‌ڵناستێته‌وه، ده‌گۆڕێ و زۆر شتی تر كه بینه‌ر ناخوازن ئه‌وه ببینن و تووشی حه‌سره‌تیان ده‌كات. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار به‌هۆی ئه‌و بڕوابه‌خۆبوونه‌یه‌تی كه هه‌یبووه یان خواستێكی خوایی بووه و ده‌بێ بمرێ و به‌پێی ئه‌و په‌یامه‌ی شانۆكه ده‌یگه‌یه‌نێ، پاڵه‌وانه‌كان له‌ناو ده‌بات، یان پاڵه‌وانه‌كان دوای وه‌رگرتنی وانه‌یه‌كی قورسی ژیان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه. ئه‌رستۆ ده‌ڵێ: پاڵه‌وانی شانۆی تراجیدی هه‌میشه ده‌بێ نوقسانی و له‌نگییه‌كی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و نابێ تایبه‌تمه‌ندیی خواندنی تێدا بێت و بێ هه‌ڵه بێت. مه‌رج نییه پاڵه‌وان له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا بمرێ، به‌ڵام مه‌رجه له شانۆی تراجیدیدا پاڵه‌وان گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا بێت كه بینه‌ر چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد و ده‌بێ پاڵه‌وان هه‌ندێ نهێنی و مه‌ته‌ڵی بۆ ئاشكرا ببێ كه پێشتر نه‌یده‌زانین.
شانۆی كۆمیدیا: شانۆی كۆمیدی، پڕه له پێكه‌نین و بزه‌ئامێز و بڕیاره‌كان له كۆتاییدا به‌خۆش ده‌گه‌ڕێن و پاڵه‌وان ده‌گات به شادی. به‌ڵام ده‌بێ له‌گه‌ڵ نواندنی قۆشمه جیا بكرێته‌وه كه ته‌نیا ئامانج لێی پێكه‌نینه. شانۆی دراما له پشت پێكه‌نینه‌كانه‌وه، په‌یامی زۆر قووڵی هه‌یه و زۆر جار په‌یامی شانۆی كۆمیدیا له په‌یامی تراجیدیا قووڵتره و خێراتر به بینه‌ر ده‌گات و گرانترین جۆری شانۆیه. چونكه له نێوان گاڵته‌جاری و كۆمیدیادا په‌تێكی باریك هه‌یه ده‌بێ نه‌پسێ، هه‌روه‌ها له نێوان ساده‌یی و ئاڵۆزیدا ده‌بێ خۆی بدۆزێته‌وه و به ساده‌ترین شێوه ئاڵۆزترین په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نێ.
شانۆی درامای ڕه‌ش: ئه‌م جۆره درامایه، پڕ ده‌كرێ له هه‌ست و سۆز و چه‌ندان پاڵه‌وانی جۆراوجۆری تێدایه كه به ته‌واوی ده‌چێته ناو هه‌ستی هه‌موویانه‌وه و زێده‌ڕۆیی له هه‌سته‌كان ده‌كرێ و تێیدا هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی تراجیدیا و كۆمیدیای تێ ده‌كه‌وێ و ڕه‌نگه كۆتاییه‌كه‌ی به شادی یان به كاره‌سات ته‌واو بێت.
شانۆی بووكه‌ڵه: ئه‌م جۆره شانۆیه كه ئێسته كه‌متر ده‌كرێ، پێشتر بایه‌خێكی زۆری هه‌بووه. بریتییه له ته‌ختی بچووكتری شانۆ و له پشت په‌رده‌وه ئه‌كته‌ره‌كان به ده‌نگ و جووڵه‌ی ده‌ستیان، كاره‌كته‌ره ته‌خته‌كان ده‌جووڵێنن و ئه‌م جۆره شانۆیه مه‌رج بووه بۆ ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو كه بزانێت بیكات، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ركه‌ویت، له‌ڕێی بووكه‌ڵه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێ جووڵه و ده‌نگ، ده‌بێ بتوانی هه‌سته‌كان ده‌ربخه‌یت. هه‌ر ئه‌م شانۆی بووكه‌ڵه‌یه‌یه گه‌شه‌ی كردووه و فیملی ئه‌نیمه‌یشنی لێ په‌یدا بووه كه زۆرجار بینه‌ران به‌دیار ئه‌و فیلمانه‌وه ده‌گرین یان ده‌یده‌نه قاقای پێكه‌نین.
شانۆی ئه‌زموونی: ئه‌م جۆره شانۆیه، به‌هێزیی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ران له دوای ئه‌زموونێكی درێژی كاردا ده‌رده‌خات. تێیدا به‌بێ گوێدانه ڕێسا كۆنه‌كانی شانۆ، دێنه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانیش زۆر ئازایانه‌تر و ڕاسته‌وخۆتر ده‌رده‌بڕدرێن، وه‌ك ڕه‌خنه‌ی توند له ئاین و كۆمه‌ڵگه. زۆر جار ئه‌كته‌رانی له‌م جۆره شانۆیه ڕۆڵ ده‌بینن، تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه بوونه‌ته‌وه.
شانۆی موزیكی و ئۆپرایی: ئه‌م جۆره شانۆیه پێشتر به‌شێك بووه له شانۆی تراجیدی و كۆمیدی و دواتر جیا كراوه‌ته‌وه، واته هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی شانۆوه هه‌یه كه بریتییه له تێكه‌ڵكردنی گۆرانی و موزیك له ناو گفتوگۆكاندا. ئه‌م جۆره شانۆیه تا ئێسته‌ش حه‌زی بینه‌رانی له‌سه‌ره و زۆر جار شانۆیه‌ك بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ و له وڵاتی جیا جیا نمایش ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵكی به په‌رۆشه‌وه بۆی ده‌چن.
جگه له‌م شانۆیانه، چه‌ندان جۆر شانۆی تر هه‌ن، وه‌ك شانۆی بێده‌نگ و شانۆی سه‌ما و شانۆی ته‌نیا ده‌نگ به‌بێ نواندن كه هه‌موویان تا ئێسته به‌رده‌وامن.