خانه‌یه‌كی ئیتالیایی كه تایبه‌ت به نمایشكردنی جلوبه‌رگه، بۆ ساڵی 2020 نوێترین دیزاینی جلی بووكی پێشان داوه كه ئه‌و دیزاینه بۆ قۆناغه‌كانی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چی به دیزاینی نوێ وه‌رگیراوه.
دیزاینه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه
پێگه‌ی
"ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خانه‌ی "ماكس مارا" كه خانه‌یه‌كی ئیتالیاییه، نوێترین جلی بووكی بۆ ساڵی 2020 دروست كردووه كه دیزاینه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و جلی بووكه به قوماشی توول و به دیزاینی شێوه‌ی دڵ و هاوكات به‌شێوه‌ی په‌ڕی باڵنده دروواوه.
خانه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه دوای پێشاندانی ئه‌و جله، پێشوازییه‌كی زۆرباشی لێ كراوه كه ره‌نگی سپییه و هاوكات به دیزاینێكی زۆر نوێ ته‌ماشا ده‌كرێت.