بڕیاره په‌یمانگه‌ی هیلمۆلتز و مۆلگی ئه‌ڵمانی ده‌ست به توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و فره‌وان بكه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش 100 هه‌زار كه‌س وه‌ك نموونه بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
سۆزان تیلییه له ناوه‌ندی هیلمۆلتز به گۆڤاری دێرشپیگلی ڕاگه‌یاند، كه بڕیاره توێژینه‌وه‌كه‌مان له سه‌ره‌تای مانگی نیسان/ئه‌پریل ده‌ست پێ بكات و سامپلی جیا جیا له 100 هه‌زار كه‌س وه‌رده‌گرین، به جیاوازی ته‌مه‌ن و دۆخی ته‌ندروستی و شێوازی ژیانه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی خێرادا هه‌موو سمپلهكان كۆ ده‌كرێنه‌وه، توێژه‌ران ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌كردنی نموونه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش و هۆكاری نه‌توانینی زاڵبوونی سیسته‌می به‌رگری به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه بكۆڵنه‌وه و بگه‌ن به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له ماوه‌ی مانگێك سمپلی 100 هه‌زار كه‌س وه‌رده‌گرن
جیرارد كرۆز سه‌رۆكی به‌شی زانستی ژینگه له په‌یمانگه‌ی هیلمۆلتز له‌وباره‌وه
گوتی، ده‌مانه‌وێ تۆمار و داتابانكێكی گه‌وره‌ی نموونه كۆ بكه‌ینه‌وه و دواتریش به به‌شداری په‌یمانگه‌ی رۆبێرت كۆخ و نه‌خۆشخانه‌ی شارێته و چه‌ندان ناوه‌ند و په‌یمانگه‌ی تری لێكۆڵینه‌وه ده‌ست به شیكردنه‌وه له‌سه‌ر سمپلهكان بكه‌ین.
زیاتر گوتی، ده‌مانه‌وێ پرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی ئه‌نجام بده‌ین و تا كۆتایی مانگی نیسان/ئه‌پریل بگه‌ین به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می به‌رگری زۆرترین خه‌ڵك بزانین و كاردانهوهیشیان بۆ ڤایرۆسه‌كه بدۆزینه‌وه.