جۆن هایتن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سوپاسالارى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، وێراى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له ئۆپراسیۆنه‌كانى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ى ئادار، لێدوانه‌كه‌ى هایتنى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كان نابێت، ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه له سه‌رانسه‌رى دنیا له ئه‌ستۆمانه، به‌گوێره‌ى رێساكانى پێشوو كاریان بۆ ده‌كرێت".
پنتاگۆن : كۆرۆنا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌ره‌وه نابێت
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ربازان ده‌بێت ئاگه‌دارى ته‌ندروستى خۆیان بن، ده‌بێت خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنن، له‌م روانگه‌یه‌وه ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسیۆنه‌كان نابێت.
هایتن باسى له‌وه‌یش كردووه، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون زۆر سنوورداره، به‌ڵام ژماره‌ى سه‌ربازه تووشبووه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ى رێگريى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نێو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات، له‌وانه بڕیارى دا بۆ ماوه‌یه‌ك هیچ سه‌ربازێك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر یان بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌گوازرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازى به ئه‌ركى جیا جیا له ده‌ره‌وه‌یه، له‌وانه له ئه‌وروپا و عێراق و ئه‌فغانستان و كه‌نداو و ژاپۆن و چه‌ندان شوێنى تر.