سه‌ندیكای ئه‌كته‌ران و دامه‌زراوه‌ی هونه‌ر و رۆشنبیریی میسر رایان گه‌یاند، جۆرج سیدهه‌م كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری كۆمیدیای میسر بوو، له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ندیكای ئه‌كته‌ران و دامه‌زراوه‌ی هونه‌ر و رۆشنبیریی میسر رایان گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ جۆرج سیدهه‌می كۆمیدیاكار له شانۆ و دراما و سینه‌مای عه‌ره‌بی، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له‌م كاته‌ی ئێسته‌دا كه میسر و وڵاتانی دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچی دوایی كرد و هاوه‌ڵانی هاوخه‌می خۆیان بۆ هونه‌ری عه‌ره‌بی و هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌ی جۆرج سیدهه‌م كه ناوی "لیندا" بوو ده‌بڕیوه.
جۆرج سیدهه‌م له ساڵی 1938 له شاری سوهاج له میسر له دایك بووه، كۆلیجی كشتوكاڵی ته‌واو كردووه. به‌شداریی له ده‌یان شانۆ و دراما و فیلمی سینه‌ماییدا كردووه. نموونه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك، (معبوده الجماهیر) و(أچوا‌و المدینه) و(البحپ عن فچیحه) و(غریب فی بیتی) و(الشقه من حق الزوجه).
ماوه‌ی 20 ساڵ بوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه له‌سه‌ر جێ كه‌وتبوو و نیوه‌ی جه‌سته‌ی ئیفلیج بووبوو، بۆیه له كاری هونه‌ری دوور كه‌وتبووه‌وه.