فۆرد یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی رووبه‌رێكی له ململانێی بازاڕی دنیای داگیر كردووه، هیچ وڵاتێك نه‌ماوه ئۆتۆمبێلی فۆردی لێ نه‌فرۆشرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی سوودی لێ نه‌بینن، له ناویاندا هه‌رێمی كوردستان كه رۆژانه هه‌زاران ئۆتۆمبێلی فۆرد له‌لایه‌ن هاووڵاتییانیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌و پرسیاره بكرێ كه بۆچی فۆرد له كوردستان بره‌وی زۆره؟
رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێله ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌تایبه‌ت فۆرد له گومرگه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن
رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێله ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌تایبه‌ت فۆرد له گومرگه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵك ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه بكڕن، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه. هه‌روه‌ها ناتوانرێ بكرێته پێوه‌ر بۆ ئه‌و رێژه زۆره له ئۆتۆمبێلی فۆرد كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن.
هه‌ڵۆ سه‌عد هاشم خاوه‌نی پێشانگه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كانی فۆرد له كوردستان به‌گشتی بره‌وی هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی تایبه‌ت كڕیارین، به واتایه‌كی تر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت هه‌ن حه‌زیان له كڕینی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌یه، به‌ڵام فۆردی كۆن نا، به‌ڵكو مۆدێل تازه‌كان و ئه‌وانه‌ی تازه هاتوونه‌ته پێشانگه‌كانمان.
به‌گوته‌ی هه‌ڵۆ، له ڕووی نرخه‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له ئۆتۆمبێله‌كانی تر و نرخه‌كانیان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله‌كان گونجاون، خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نرخه‌كان ڕازین.
له‌باره‌ی گونجانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای كوردستان، فرۆشیاره‌كه‌ی فۆرد زیاتر گوتی، "له ڕووی گونجانی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وادا ئۆتۆمبێلێكی باشه، به‌ڵام ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌نزینه وه‌ستاوه كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌ت له هاویندا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه تێكردنی به‌نزینی خراپ ئۆتۆمبێله‌كه قورس ده‌كات و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی ماندوو ده‌كات، به‌مه‌یش له كاتی لێخوڕیندا هه‌ست ده‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هاوسه‌نگ نییه، به‌ڵام به به‌نزینی باش، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شه‌كاندا بگونجێت".
له‌ڕووی فرۆشیی ئۆتۆمبێله‌كانی فۆرد له كوردستان، ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانی فۆرد فرۆشی به‌راورد به ئۆتۆمبێله‌كانی كۆریای باشوور و ژاپۆن لاوازه. ئاماژه‌ی دا "تا ئۆتۆمبێلێكی فۆرد ده‌فرۆشرێت له پێشانگه‌كان، زیاتر له 10 ئۆتۆمبێلی كۆریی یان ژاپۆنی ده‌فرۆشرێت، جگه له‌وه‌یش له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تریش فرۆشی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
"ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی نێوان شاری هه‌ولێر و سلێمانی بكرێت، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له سلێمانی خه‌ڵك حه‌زیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه زیاتره نه‌ك له هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی تریش وه‌ك دهۆك، كۆیه و ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینیش وایه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان و ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه‌ی كه داوایان له‌سه‌ره" هه‌ڵۆ وای گوت.
كۆمپانیای فۆرد تا دێ گه‌وره‌تر ده‌بێت و فرۆشی له دنیادا زیاتر ده‌بێ، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه خۆی له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی "FORD" ئاماری 10 ساڵی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی داناوه كه به ڕێژه‌ی %13.42 زیادی كردووه، كۆی فرۆشی ئه‌و 10 ساڵه‌ی دوایشی 20 ملیۆن و 400 هه‌زار ئۆتۆمبێله له سه‌رانسه‌ری دنیادا، ئه‌وه‌یش وای كردووه فۆرد له ریزبه‌ندی 10یه‌مینی دنیا بێت.
له‌باره‌ی جۆر و ده‌ستكه‌وتنی پارچه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی فۆرد، به‌ختیار عه‌بدولخالق فیته‌ر له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكور، بۆ "وشه" گوتی، به‌گشتی زۆربه‌ی پارچه یه‌ده‌گه‌كانی ئۆتۆمبێلی فۆرد ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كه مۆدێل تازه‌كان كه‌مێك قورس‌تر پارچه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام مۆدێل كۆنه‌كان پارچه‌یان ئاسانتر ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام زۆربه‌ی پارچه‌كان چینین و ده‌ستكه‌وتنی پارچه‌ی ئۆرجیناڵ كه‌مێك قورسه، ئه‌مه‌یش له ئۆتۆمبێله تازه‌كانی سه‌رووی مۆدێل 2015دایه.
به‌ختیا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌ڵام وه‌ك فیته‌ر تا پێمان بكرێت پارچه‌ی چینی نابه‌ستین، چونكه كوالێتی خراپه و ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شێوێنێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له‌ڕووی نرخه‌وه پارچه ئۆرجیناڵه‌كان زۆر گرانن، نموونه ته‌نیا یه‌ك لایتی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رز، ده‌گاته زیاتر له 400 دۆلار، بۆیه له هه‌ر ڕووداوێكی هاتوچۆدا خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی فۆرد تا پێیان بكرێت پارچه ئۆرجیناڵه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه چاك ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك پارچه‌ی یه‌ده‌گ بكڕن، چونكه زۆر گرانه و پاره‌ی زۆریان خه‌رج ده‌بێت".
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، ئه‌مه‌ریكییه و به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكادایه، له ساڵی 1903 له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه دامه‌زراوه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.