له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی تووسبوون به كۆرۆنا له چین تۆمار نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یش بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ له هه‌ندێك ناوچه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئەوە یەکەم جارە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە چین هیچ حاڵەتێک تۆمار ناکرێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له چین هیچ هاووڵاتییه‌ك تووسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین داوای له هاووڵاتییان كردووه كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه كۆمه‌ڵێك رێوشوین بۆ رێگری له هاتنی گه‌شتیاران بۆ چین پێڕه‌و ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هۆكاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
بڕیار بوو له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هۆڵه‌كانی سینه‌ما و كۆمه‌ڵێك شوێنی گشتی بكرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رای گه‌یاند، بۆ ڕێگردن له‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆپارێزی به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره چین له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی نه‌بێت و به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م هاتوچۆ له پارێزگای هوبی، ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیا، ئاسایی بووه‌وه.