به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك عوسمان غانمى سوپاسالارى عێراق، ناسڕ غهنامى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار و فهرماندهیهكى تر‌ى سه‌ربازى داوه‌ته دادگاى سه‌ربازى بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ماڵپه‌رى
"به‌غداد توده‌ى" عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى ئادار به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت دوو فه‌رمانده‌ى باڵاى سه‌ربازى عێراق ده‌درێنه دادگا.
جۆرى گهندهڵیهكهیان ئاشكرا نه‌كراوه
نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن عوسمان غانمى سوپاسالارى عێراق ئاراسته‌ى سه‌رۆكى دادگاى سه‌ربازى عێراق كراوه و تێیدا داوا له سه‌رۆكى دادگاكه كراوه، دادگاى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه بكات كه ناویان له نووسراوه‌كه هاتووه.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كان ناسڕ ئه‌حمه‌د غهنامى سه‌رۆكى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌نباره، پله‌ى سه‌ربازییه‌كه‌ى لیوا روكنه، ئه‌ویتریان سه‌میر عایده كه پله‌ى موقه‌ده‌مه و هه‌ر له فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌نباره.
نووسراوه‌كه له 23ى ئه‌م مانگه نووسراوه و ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ده‌ڵێ دادگاییه‌كه پێوه‌ندى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه.
چه‌ند ساڵێكه عێراق له ریزبه‌ندى وڵاتانى دنیا له گه‌نده‌ڵى له ریزى پێشه‌وه دێت و دوایین جاریش له ساڵى 2019 به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى پله‌ى یانزه‌مى له گه‌نده‌ڵى هه‌بوو، ئه‌م دیارده‌یه‌یش سه‌رانسه‌رى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى گرتووه‌ته‌وه به سه‌ربازییشه‌وه.