ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا له دنیادا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 100 هه‌زار حاڵه‌تی تر به ژماره‌كه زیاد بووه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س.
به‌گوێره‌ی
worldometers هه‌ر ئێسته ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بریتییه له 597 هه‌زار و 458 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 27 هه‌زار و 370 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 133 هه‌زار و 373 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به 104 هه‌زار و 256 حاڵه‌ت و ئیتالیاش به 86 هه‌زار و 498 حاڵه‌ت پێش چین كه‌وتوونه‌ته‌وه كه ژماره‌ی تووشبووانی 81 هه‌زار و 394 حاڵه‌ته، ده‌مێكه له‌م ژماره‌یه جێگیر بووه و رۆژانه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی لێ زیاد ده‌كات.
له ژماره‌ی مردووان به هۆی كۆرۆناوه ئیتالیا به نۆ هه‌زار و 134 كه‌س به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، دواتر ئیسپانیا به پێنج هه‌زار و 138 كه‌س به پله‌ی دووه‌م و چینیش به سێ هه‌زار و 295 به پله‌ی سێیه‌م دێت. له ئه‌مه‌ریكا هه‌زار و 74 كه‌س به كۆرۆنا مردوون.
له ژماره‌ی كه‌یسه ئه‌كتیڤه‌كان كه له ژێر چاودێریدان ئه‌مه‌ریكا به 100 هه‌زار حاڵه‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م و ئیتالیا به 66 هه‌زار حاڵه‌ت به پله‌ی دووه‌م، ئیسپانیا به 51 هه‌زار حاڵه‌ت به پله‌ی سێیه‌م و ئه‌ڵمانیاش به 43 هه‌زار كه‌س به پله‌ی چواره‌م دێت.
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 458 حاڵه‌ت، 40 كه‌س مردوون و 122 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 458 حاڵه‌ت كه له‌و ژماره‌یه 40 كه‌س مردوون و 122 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. كه‌یسه ئهكتیڤهكانهی عێراق 296 حاڵه‌ته.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چینه كه ژماره‌ی كه‌یسه ئه‌كتیڤه‌كانی بۆ سێ هه‌زار و 128 حاڵه‌ت دابه‌زیوه و له پله‌ی نۆزده‌یه‌مدا دێت. چین توانیویه‌تی به ته‌واوی كۆنترۆڵی كۆرۆنا بكات.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر كۆرۆنا ته‌نیا له چین راگه‌یه‌نرابوو و زۆربه‌ی وڵاتان هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه رۆژێك كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌وانیش بگرێت. ئێسته ته‌واوی وڵاتان تووشی كۆرۆنا بوون.