به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه دنیای ته‌نیوه، ئه‌مڕۆ شه‌موو هاته راگه‌یاندن كه شه‌وی دوێنێ یه‌كه‌مین گیان له‌ده‌ستدان له ئوردن تۆمار كرا كه ژنێكی به‌ساڵاچووه.
ژنێكی ته‌مه‌ن 83 ساڵ بووه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له ئوردن شه‌وی دوێنی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست داوه، ژنێكه ته‌مه‌نی 83 ساڵ بووه، هاوكات به‌رله‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بێت، كێشه‌ی ته‌ندروستیی هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شازاده حه‌مزه‌ی حكوومی عه‌بدولڕه‌زاق خه‌شمان بۆ پێگه‌كه رای گه‌یاندووه، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پێشوازیی له تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات، جێی داخه كه شه‌وی دوێنێ هه‌ینی ژنێكی به‌ساڵاچوو بووه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن كه له ئوردن تۆمار كرابێت.
به‌پێ ئه‌و ئاماره‌ی له ئوردن كراوه، تا ئێسته 235 كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌ناویاندا 18 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، ته‌نیا حاڵه‌تی مردن له ئوردن ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه بووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كان، تووشبووان له ته‌واوی دنیادا 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ر كردووه و سه‌رووی 25 هه‌زاریش گیانیان له ده‌ست داوه.