له‌كاتێكدا كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانی دنیا داخراون، زۆرینه‌ی منداڵان پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود ئه‌نجێلینا جولی بڕی یه‌ك ملیۆن بۆ هاوكاریی منداڵان ده‌به‌خشێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشتر له‌كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌دا خۆراك بۆ قوتابیان دابین ده‌كرا، ئێته‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانی دنیا داخراون، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆر له‌و قوتابیانه له خۆراك بێبه‌ش بن.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی كاری خێرخوازییه
ئه‌نجێلینا جولی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناودارید نیای هۆڵیووده، له ساڵی 1975 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، له دنیای سینه‌مادا به چالاكترین هونه‌رمه‌ند هه‌ژمار ده‌كرێ و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، تا ئێسته سێ جار خه‌ڵاتی "گۆڵدن گڵۆپ"ی وه‌رگرتووه و هاوكات هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكاره.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی كاری خێرخوازییه، هاوكات باڵوێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئاواره‌كان. به‌پێی "ئیلاف" جولی له رێی رێكخراوی No Kid Hungry كه رێكخراوێكه بۆ هاوكاریكردنی منداڵان له دنیادا كار ده‌كات، بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ منداڵان به‌خشیوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كان، تووشبووان له ته‌واوی دنیادا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س و سه‌رووی 25 هه‌زاریش گیانیان له ده‌ست داوه.