هه‌ندێك وڵات و به‌رپرسی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه ره‌چاوی دۆخی ئێسته‌ی ئێران بكات و وێڕای لابردنی سزاكان، پاره بلۆككراوه‌كانیشی ئازاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له‌م دۆخه ده‌رباز بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران
ئیرنا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردووه‌ته‌وه پاره بلۆككراوه‌كانی ئازاد بكات و ئه‌م زانیارییه‌ش له ماڵپه‌ڕی واشنتن فری له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌موو بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی به ماڵپه‌ره‌كه‌یدا هاتووه، هه‌موو ئه‌و زانیاری و ده‌نگۆیانه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ به‌مزووانه لێبوردنی تایبه‌تی بۆ سه‌رمایه بلۆككراوه‌كانی ئێران ده‌رده‌كات، دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی مێدڵست ئای رۆژی هه‌ینی بڵاوی كردبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا رازی بووه لێبوردن بۆ هه‌ندێك وڵات ده‌ربكات و سزاكانیان له‌سه‌ر لابه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی پێ بفرۆشن.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئومێده‌وه باسی له‌وه كردبوو ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ئه‌مه‌ریكا له لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئێران داوای له گۆتێرێس كردبوو، كارێك بكات ده‌ستی ئێران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كراوه‌تر بێت
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێران داوای له گۆتێرێس كردبوو، به‌ڵكو كارێك بكات ده‌ستی ئێران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كراوه‌تر بێت.
ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی و ئابووری بووه‌ته‌وه.