نۆ حاڵەتی تری تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا

:: AM:11:47:28/03/2020 ‌

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكی تر لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڵاوی كردەوە كە نۆ كەسی تر وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.

دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن
ئەمڕۆ شەموو 28ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لەبارەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتینكردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن.

ڕوون كراوەتەوە، ژمارەی هاووڵاتییان لە كەرەنتینەكان پێنج هەزار و 273 هاووڵاتی بوون لە 35 شوێنی جیاواز، ئێستە تەنیا هەزار و 422 هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە، 425 لە هەولێر، 281 لە سلێمانی، 628 لە دهۆك، 30 لە هەڵەبجە، پێنج لە گەرمیان، 33 لە ڕاپەرین، 20 لە كۆیە، سێ‌ هەزار و 651 هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانەكانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە. لەگەڵ كەرەنتینكردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتینكراو لە 24 سەعات ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو 129 هاووڵاتی.

 لەبارەی پشكنین نوێ‌ لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 521 پشكنین كراوە، 407 هەولێر، 97 سلێمانی، 17 دهۆك، دەرەنجام نۆ تووشبووی نوێ تۆمار كراون لە پارێزگای هەولێر هەشت كە دوو ژنی تەمەن 41 ساڵ و 31 ساڵ، یەك پیاو تەمەنی 32 ساڵە،  دوو منداڵی سێ‌ ساڵ و نۆ ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون. لە پارێزگای هەڵەبجەیش یەك تووشبوو كە پیاوێكی تەمەن 37ساڵە.

كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 121 تووشبوون،  لەناویاندا دوو مردن هەیە و 51 نەخۆش چاك بووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.



 



وشە - رامیار جەواد