ئه‌مڕۆ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و پسپۆڕێكی ته‌كنه‌لۆجیای ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی پشكنینه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت، له ئێران به‌ڕێوه بچێت، زیاتر له 600 هه‌زار تووشبوو تۆمار ده‌كرێت.
به دڵنیاییه‌وه به‌مزووانه پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ناكرێت
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا دوا ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌و وڵاته بڵاو كرده‌وه و تا ئێسته 101 هه‌زار و 200 تووشبوو هه‌یه و هه‌زار و 588 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌یه یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه، به‌ڵام ئێسته له‌سه‌ر ئاستی دنیا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه و چین و ئیتالیا پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میان له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا گرتووه.
دكتۆر ئاوات عه‌لیار دكتۆرای فیزیای پزیشكی له زانكۆی ماساچۆستی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه و ماوه‌ی زیاد له سێ ده‌یه‌یه له كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات، ئه‌و زانا كورده بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا پێوه‌سته به شێوازی پشكنینی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا به‌دی بكرێت، پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن و رێژه‌ی پشكنینه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه كه ره‌نگه ژماردنیان كارێكی ئه‌سته‌م بێت.
رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 350 ملیۆن كه‌سه و د. عه‌لیار له‌باره‌ی ژماره‌ی پشكنین و ئاماری تووشبووانی ده‌ڵی، ژماره‌ی پشكنینه‌كان له ئه‌مه‌ریكا روون نییه و تا دێت روو له زیادبوون ده‌كات، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه له ئه‌مه‌ریكا رۆژانه پشكنین بۆ 25 هه‌زار هاووڵاتی ده‌كرا.
ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به‌سه‌ر ڤایرۆسەکەدا زاڵ بێت
د. عه‌لیار ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی پشكنینی كۆرۆنا له ئێران به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌فاف و به‌رفراوان بوایه، تا ئێسته ژماره‌ی تووشبووانی ئێران 600 هه‌زار كه‌سی تێده‌په‌ڕاند.
"تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی كۆڤید 19 له ئه‌مه‌ریكا روو له زیادبوون ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه بگاته سه‌رووی 500 هه‌زار تووشبوو". د. ئاوات عه‌لیار وای گوت.
دروستکردنی پێکوتە بۆ کۆرۆنا پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و زیاتر لە یەک ساڵ کاتی پێویستە
د. عه‌لیار ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه له كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات و به‌رپرسیارێتی له به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای پزیشكی له ویلایه‌ته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا پێ هاتووه‌ته سپاردن، ئه‌و پێی وایه ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی بتوانێت كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه بكات و ده‌ڵێ، كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دۆخه له كارێكی ئه‌سته‌م ده‌چێت، به‌ڵام دواجار ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا و ئامێر و پێداویستی پزیشكی ده‌ستی پێ كردووه، هاوكات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌تی كه ژینگه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه و ناتوانێ خۆ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه وه‌رزییه‌كانی زه‌وی بگونجێنێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا زاڵ ببین.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له ئه‌مه‌ریكا پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكا تاقی كرایه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و پێكوته‌یه د. عه‌لیار ده‌ڵێ، تاقیكردنه‌وه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی پێكوته پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و لایه‌نی كه‌م یه‌ك ساڵ كاتی پێویسته، بۆیه به دڵنیاییه‌وه به‌مزووانه پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ناكرێت و باشترین رێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئێسته خۆپارێزییه.