شوانێكی گه‌نجی شاره‌دێی مه‌زنێ، ماوه‌ی دوو ڕۆژ بوو دیار نه‌مابوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سۆران ئاشكرایان كرد، له شاخ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، موقه‌ده‌م به‌یار محێدین گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دیارنه‌مانی گه‌نجێكی 24 ساڵ به ناوی "ح. س. م" دانیشتووی گوندی دیرانا سه‌ر به شاره‌دێی مه‌زنێ له سنووری مێرگه‌سۆر، ئاگادار كراینه‌وه كه پیشه‌ی شوانكار بووه.
ڕوونی كرده‌وه، له پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 27ی ئادار له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانی بنكه‌ی به‌رگریی شارستانی مه‌زنێ و تیمه‌كانی رزگاركردنی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان و پشكنین به هاوكاری هاووڵاتییان و خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی.
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه و خلیسكانێ له شاخ گیانی له ده‌ست داوه
ئاشكرای كرد، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانیمان پێ گه‌یشت كه به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه و خلیسكانێ له شاخ گیانی له ده‌ست داوه.
بۆ دڵنیایی زیاتر له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجه شوانكاره‌كه‌ی شاره‌دێی مه‌زنێ، پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی دادی سۆران كردووه.
سۆران/ موڕشید بڕادۆستی