جێمس بۆند كه كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌واڵگریی به‌ریتانیایی بووه و له ڕێی سینه‌ماوه بووه‌ته هێمای كاری هه‌واڵگریی له دنیادا، تا ئێسته چه‌ندان به‌شی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له سینه‌مادا نمایش كراون، ئێسته ئه‌و ده‌مانچانه‌ی بۆند كه له فیلمه‌كاندا نمایش كراون، هاتوونه‌ته دزین.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، كه‌سانی گومان لێكراو له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، پێنج ده‌مانچه‌ی جێمس بۆندیان دزیوه كه له زنجیره فیلمه‌كانی بۆند به‌كار هێنراون. له‌ناویاندا دوا ده‌مانچه‌ی بۆند كه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو رۆجه‌ر مۆر به‌كاری هێناوه.
نرخی هه‌ر یه‌كێكیان 100 هه‌زار پاوه‌نده
پۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و ده‌مانچانه له‌ناو خانوویه‌ك له باكوری له‌نده‌ن هاتوونه‌ته دزین. هاوكات ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌و دزینه له رۆژی دووشه‌می رابردوو بووه كه خانووه‌كه كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی ئینفێلند.
پۆلیس زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌مانچانه بۆ به‌كارهێنان ناشێن، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر یه‌كێكیان 100 هه‌زار پاوه‌نده.
پۆڵ رێدلی كه ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه له پۆلیسی به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، ئه‌و جۆره ده‌مانچانه زۆر ده‌گمه‌نن. پۆلیس ئه‌وه‌شی گوتووه كه كاتێك دزه‌كان ویستوویانه ده‌مانچه‌كان بدزن و هه‌ڵبێن، دراوسێكانی ئه‌و خانووه ویستوویانه رێ‌یان لێ بگرن، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه له ده‌ستیان خۆیان رزگار بكه‌ن و هه‌ڵبَین.
زنجیره فیلمه‌كانی جێمس بۆند كه تا ئێسته نۆ به‌شی له سینه‌ماكانی دنیا پێشان دراون، چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوداری هۆڵیوود به‌رجه‌سته‌ی رۆڵی بۆندیان كردووه.