رۆژ له دواى رۆژ مه‌ترسییه‌كانى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له عێراق ئاشكرا ده‌بێت و حكوومه‌تى عێراق بیر له كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رى ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌و پێشنیازانه چاپكردنه‌وه‌ى پاره‌یه، ئه‌م وڵاته ئه‌زموونێكى پێشووى له‌گه‌ڵ چاپكردنه‌وه‌ى پاره هه‌یه و شاره‌زایان ئه‌م ئه‌زموونه به شكستخواردوو وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا حكوومه‌تى عێراق ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كاته‌وه؟
نۆهه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مانگى ئادارى ساڵى 1932 یه‌كه‌م دینارى عێراقى چاپ كرا، ئه‌مه‌یش دواى سه‌تان ساڵ بوو كه ئه‌م وڵاته پاره‌ى عوسمانى و دواتریش بۆ ماوه‌ى ساڵانێكى زۆر دراوى هیندى به‌كار ده‌هێنا.
له ماوه‌ى ئه‌م نۆهه‌د ساڵه‌دا عێراقییه‌كان ئه‌زموونێكى درێژ و تاڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دیناره هه‌یه، چونكه هه‌ندێك جار به‌هاكه‌ى زۆر دابه‌زیوه و هه‌ندێك جاریش وه‌ك هه‌ر كاغه‌زێكى ئاسایى بێئه‌وه‌ى به‌هایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران عێراق چاپ كراوه.
پێشنیاز ده‌كرێت وه‌ك سه‌رده‌مى سه‌دام پاره چاپ بكرێته‌وه
له‌م راپۆرته‌دا باس له ته‌واوى مێژووى دراوى عێراقى "دینار" ناكرێت، به‌ڵكو باس له قۆناغێكى سه‌ختى مێژووى دینار ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه كه عێراق بێئه‌وه‌ى ره‌چاوى پێگه‌ى ئابوورى خۆى بكات، ته‌نیا بۆ ده‌ستاوده‌ستى هاووڵاتییانى، به خواستى خۆى پاره‌ى چاپ كردووه.
ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى ئابوورى نوێ پێشنیازى چاپكردنه‌وه‌ى پاره‌ى عێراقى زیندوو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى باس له‌وه بكرێت كێ ئه‌م پێشنیازه‌ى كردووه، ده‌بێت ئاماژه‌یه‌كى كورت بۆ ئه‌زموونى چاپكردنى پاره له عێراق بكرێت.
چاپكردنه‌وه‌ى پاره هه‌ڵه ئابوورییه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن
دواى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن عێراق له‌مانگى ئابى ساڵى 1990، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌ڵێك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاند، له مێژووى عێراق به "ئابلۆقه‌ى ئابوورى" ناوده‌برێت، رۆژ له‌دواى رۆژ بارودۆخى ئابوورى عێراق به‌هۆى سزاكانه‌وه خراپتر ده‌بوو. ئه‌وه بوو سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى عێراق بڕیارى چاپكردنه‌وه‌ى دینارى عێراقى دا، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان كارى كڕین وفرۆشتنى پێ بكه‌ن.
پاره‌كان به كارگه‌ى ناوخۆ و به شێوه‌یه‌كى كوالێتى نزم چاپ ده‌كران، دواتر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه كه چاپكراو "ته‌بع" له نێو خه‌ڵكى عێراق ناسرابوو، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه كۆكرایه‌وه كه به چاپى سویسرى ناسرا بوو. ته‌نیا له هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت كه مامه‌ڵه‌ى رۆژانه به پاره‌ى سویسرى بوو.
پاره‌ى ته‌بع له عێراق و پاره‌ى سویسرى له هه‌رێمى كوردستان تا ساڵى 2003 به‌رده‌وام بوو تا له ساڵى 2004 پاره‌یه‌كى نوێ خرایه بازاڕه‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌یه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رانسه‌رى عێراق مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كرێت.
له‌سه‌ر كاریگه‌رى خراپى پاره‌ى چاپكراو له ئابوورى عێراق كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه كراوه، له‌وانه پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌ك له ماڵپه‌رى
جه‌زیره بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات له كۆتایى ساڵى 2014 رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له عێراق گه‌یشته 24000% كه ئه‌مه‌یش رێژهییهكى سه‌یره.
رۆژنامه‌ى
قه‌به‌سى كوێتى له ساڵى 2005 راپۆرتێكى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له دوایین ساڵانى رژێمى سه‌دام دینارى عێراقى داڕمانى به‌خۆیه‌وه بینى، دیارده‌ى ساخته‌كردن و چاككردنى هه‌ڕه‌مه‌كى دراو باو بوو، بازاڕ ته‌ژى كرا بوو له دراوێك كه له نرخى كاغهزهكهى كه‌متر بوو، دینارى عێراقى ئه‌و كات له‌سه‌ر ئاستى دنیا وه‌ك رژێمه‌كه‌ى عێراق بێزراو بوو.
رۆژنامه كوێتییهكه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و پاره چاپكراوه ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر پاره‌ى سویسرییش به‌هاى نه‌بوو كه له كوردستان مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرا. چونكه نرخى دینارێكى سویسرى به‌رانبه‌ر 200 دینارى چاپكراو بوو. نرخى دۆلارێكیش به پاره‌ى چاپكراو دوو هه‌زار و 400 دینار بوو. قه‌به‌س باس له‌وه ده‌كات سه‌دام حوسێن بێ پاڵپشتى دراو و زێڕ پاره‌ى چاپ ده‌كرد، به‌ڵام كه رژێمه‌كه رووخا و پاره‌ى نوێ چاپ كرا، ئه‌وا یه‌كسه‌ر به‌هاى دینارى عێراق به رێژه‌ى 9% به‌رانبه‌ر دراوى بیانى به‌رز بووه‌وه.
پاره‌ى عێراق له كوێ چاپ ده‌كرێت؟
پاره‌ى عێراقى پێشتر له سویسرا چاپ ده‌كرا، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى به‌عس له كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى چاپ ده‌كرێت، ئیسحان یاسرى كه به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌ركردنى پاره بووه له بانكى ناوه‌ندى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، هه‌زار دانه له پاره‌ى 25 هه‌زارى به 60 دۆلار چاپ ده‌كرێت. واته هه‌ر پارچه دراوێك خه‌رجى چوار تا پێنج سه‌نتى تێده‌چێ. ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێسته باسى له چاپكردنه‌وه‌ى پاره كردووه روونى نه‌كردووه‌ته‌وه، ئایا پاره‌ى چاپكراوى نوێ له هه‌مان شوێن ده‌بێت یان وه‌ك سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو له ناوخۆى عێراق چاپ ده‌كرێت.
به‌هۆى چاپكردنى پاره له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس رێژه‌ى هه‌ڵاوسان 24000% بوو
كێ پێشنیارى دووباره‌ى چاپكردنه‌وه‌ى پاره‌ى كردووه‌ته‌وه؟
ماڵپه‌رى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د كردووه، كه سه‌رۆكى شانه‌ى به‌دواداچوونى ته‌نگژه‌یه له نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق.
مسته‌فا جه‌بار باسى له بژارده‌كانى حكوومه‌تى عێراق كردووه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى ئابوورى كه به‌هۆى دهبهزینى نرخى نه‌وت تووشى عێراق بووه. ده‌ڵێ یه‌كێك له بژارده‌كان چاپكردنه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و چاپكردنه به یه‌ده‌گى دراو و زێر پاڵپشتى بكرێت.
مسته‌فا جه‌بار باس له‌وه ده‌كات، چاپكردنه‌وه‌ى دراو دوایین بژارده‌ى عێراق ده‌بێت، چونكه له مانگى داهاتوودا به ته‌واوى كاریگه‌رى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌رده‌كه‌وێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق ئاشكراى كردووه نه‌وتى عێراق هه‌ر به‌رمیلێكى به 18 دۆلار ده‌فرۆشرێت، داهاتى نه‌وتیش ئه‌م مانگه له ملیارێك دۆلار تێپه‌ڕ ناكات، كه‌چى عێراق پێویستى به سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هه‌یه ته‌نیا بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌و كاته‌دا دوایین چاره‌سه‌ر چاپكردنه‌وه‌ى پاره‌یه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى عادل عه‌بدولمه‌هدى له هه‌مان راپۆرتدا به‌شدار بووه و گوتوویه‌تى چاپكردنه‌وه‌ى پاره ته‌نیا پێشنیازێكى كه‌سییه و له‌گه‌ڵ یاساى بانكى ناوه‌ندى یه‌كناگرێته‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ى عهبدلمههدى باس له‌وه ده‌كات، عێراق كۆمه‌ڵێك بژارده‌ى تر‌ى له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه فه‌رمانبه‌ران بكات، دیارترین چاره‌سه‌ریش كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى تره.