رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له ئه‌ركه‌كانى عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى رووبه‌ڕووى زورفى ده‌بنه‌وه، ئاسته‌نگى ڕژدن و ته‌نانه‌ت ئه‌ركى ئه‌و له خۆكوژى ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28 ى ئادار رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه له له‌نده‌ن ده‌ره‌چێت، له راپۆرتێكدا پۆرته‌رێتى عه‌دنان زورفى ده‌كێشێ، كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ پَێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق راسپێردراوه.
زورفى دیوارى نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ركرده‌كانى شیعه ده‌به‌زێنێ
راپۆرته‌كه له‌م روانگه‌یه سه‌یرى زورفى ده‌كات، له نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى شیعه‌ى عێراق نییه كه له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه بۆ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى عێراق سه‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ى دووه‌م و سێیه‌میش نییه.
ناونیشانى راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه "عه‌دنان زورفى .. به‌زاندنى دیوارى نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ركرده‌كانى شیعه" له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى باسى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كاته‌ى زورفى له 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق وه‌ك گه‌نجێكى وه‌رگێڕ كارى كردووه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێسته ئه‌وه‌ى یه‌كه‌مى شیعه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراقى كردووه، هه‌ر له ئه‌یاد عه‌لاوییه‌وه تا ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و نوورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادى و دواجاریش عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌موویان له نه‌وه‌ى یه‌كه‌م بوون.
راپۆرته‌كه رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى جیا له‌وه‌ى گومان له تواناكانى ده‌كرێت به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت پۆسته‌كه‌ى زورفى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانیش ده‌بێت، بابه‌تێكى تر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگى تر دێنه به‌رده‌مى كه پێوه‌ندییان به بارودۆخى عێراق هه‌یه.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ ئاسته‌نگه‌كان ڕژدن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌ركى زورفى وه‌ك ئه‌ركێكى خۆكوژییه.
له 17ى ئه‌م مانگه سه‌رۆك كۆمارى عێراق عه‌دنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق راسپارد. له‌و كاته‌وه رۆژانه ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى زورفى تاوتوێ ده‌كرێت.