كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نن، چه‌ندان جار داوایان له سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح بێ هه‌ڵوێستترین كه‌س بووه بینیبێتمان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، سامان حوسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانی لقی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی كه‌مئه‌ندامان له رابردوو و ئێسته‌ش هیچ باش نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه تێی كه‌وتووین و كه‌مئه‌ندامان له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به هاوكاریكردن و دابینكردنی پێویستی هه‌بووه.
زیاتر گوتی، چه‌ندان جار داوامان له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه هاوكارییه‌كی كه‌مئه‌ندامان بكات، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌شی نه‌داوینه‌ته‌وه و ئه‌سڵه‌ن رێیشی نه‌داوه بیبینین.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك داوای لێ بكات ده‌یباته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و چیی بوێت و داوا بكات بۆی ده‌كات
به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا بۆ كورد ئاوایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك داوای لێ بكات ده‌یباته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و چیی بوێت و داوا بكات بۆی ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێ ئێمه ببینێ و هاوكاریشمان بكات، چه‌ندان جار له ڕێی راوێژكاره‌كانیه‌وه داوامان لێ كردووه وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه. سامان وای گوت.
سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستانی لقی سلێمانی زیاتر گوتی، به‌رهه‌م ساڵح بێ هه‌ڵوێستترین سه‌رۆك كۆمار بووه كه وه‌ك كوردێك داوای هاوكاریمان لێ كردبێت و وه‌ڵامی نه‌دابێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌نگه‌ر عوسمان كه‌مئه‌ندام له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زیاتر له 20 جار داوامان له به‌رهه‌م ساڵح كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كی كه‌مئه‌ندامان بكات، به‌ڵام هیچ حیسابێكی بۆ نه‌كردووین.
زیاتر گوتی، عه‌یبه‌یه داوای هاوكاری له كه‌سێك بكه‌ی كه له پێگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بێت و هاو زمانی خۆت بێ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشت نه‌داته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی