دوایین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

:: PM:06:40:28/03/2020 ‌

تا دێت ئامارەكانی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا لە بەرزبوونەوە و هەڵكشاندایە و بەپێی دوایین ئامار ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 621592 حاڵەت و مردووانیش 28791 حاڵەت و ئەوانەیشی چاكبوونەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 137364 حاڵەت.
ئاماری تووشبوون لە زیادبوونە و پێویست بە خۆپارێزی زیاتر هەیە
ئەمەریكا لە پێشەوەی زیاترین ژمارەی تووشبووان دێت بە 105019 حاڵەت و 1717 مردن و دوای ئەو ئیتاڵیا دێت كە خاوەنی 86498 حاڵەتی تووشبوون و 9134 حاڵەتی مردنە و دوای ئەو چین كە 81394 حاڵەتی تووشبوون و 3295 حاڵەتی مردنی هەیە.

دوای ئەوان ئیسپانیا دێت كە خاوەنی 72248 حاڵەتی تووشبوون و 5690 حاڵەتی مردنە ئینجا ئەڵمانیا كە خاوەنی 53340 حاڵەتی تووشبوون و 399 مردنە و دوای ئەویش ئێران كە خاوەنی 35408 حاڵەت و 2517 حاڵەتی مردنە و هەرچی فڕەنسایە خاوەنی 32964 حاڵەتی تووشبوون و 1995 مردنی هەیە و بەریتانیایش 17089 حاڵەتی تووشبوون و 1019 مردنی هەیە.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوو مردن و نۆ چاكبوونەوە هەبووە، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبوون 506 حاڵەت و مردنیش 40 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 131 حاڵەتە لە عێراق.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل