بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات، قەدەغەی هاتوچۆ و سیستەمی كەرەنتیینی ماڵەوە تا 15ی نیسان درێژ بكرێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 28ی ئادار، د.سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك پێشنیاری كردووە كە كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ تا 15ی نیسان درێژ بكرێتەوە.
لە هەرێمی كوردستان 122 حاڵەتی كۆرۆنا تۆمار كراوە
هەورامی نووسیویەتی" باشترین پێشنیار ئەوەیە حكوومەت تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستە بەردەوام بێت".
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان بریاریداوە كە تا یەكی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام بێت و پێشبینی درێژكردنەوەیشی هەیە.
لە هەرێمی كوردستان 122 حاڵەتی كۆرۆنا تۆمار كراوە كە لەو رێژەیە دوو كەس مردوون و 53 كەس چاكبوونەتەوە.