بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، منداڵیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ڕای دەگەیەنێت کە دوو منداڵ چاکبوونەتەوە و دۆخی تەندروستی تەواوی منداڵانی تووشبووەکانی تریش جێگیرە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 15 منداڵ تووشی کۆرۆنا بوون کە شەش لە هەولێرن و شەشی تریش لە سلێمانین و سێیش لە دهۆکن، هەروەها لە ناویاندا دوو منداڵ چاکبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەوە.
لە دنیادا ڕێژەی مردنی منداڵان لە 0.2%ە
محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو منداڵانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون تەندروستیان زۆر جێگیرە و دوان لەو منداڵانە کە خەڵکی چەمچەماڵن بە تەواوی چاکبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەکانیان، بەڵام بە گشتی دۆخی تەندروستی ئەو منداڵانە جێگیرە و زۆر باشن.
زیاتر گوتی، منداڵانیش وەک بە تەمەنەکان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، بەڵام مردن تیایاندا زۆر کەمە بە بەراورد بەو بە تەمەنانە، جگە لەوەیش لە دنیادا ڕێژەی مردنی منداڵان لە 0.2%ە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.
سلێمانی/ لۆڤە محەمەد