سیستمی خۆراكت لە سەردەمی كۆرۆنادا بەو شێوەیە بێت

:: PM:09:54:28/03/2020 ‌

ئێستە هەموو دنیا رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتەوە و شارەزایانی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رێنوێنی دەدەن لەبارەی ئەو خۆراكانەی پێویستە بیانخۆین یان خۆمانی لێ بەدوور بگرێن، ئەوەیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە جا تووشی ڤایرۆسەكە هاتبینەوە یان نا. 
لە بەرانبەر كۆرۆنا پێویستە لەشێكی بەهێزت هەبێت
وەك ماڵپەڕی پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی باسی دەكات كە تا ئێستە هیچ چارەسەرێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە نییە، جگە لە بوونی سیستمێكی بەهێزی بەرگری لەش و بۆ ئەوەیش پێویستە مرۆڤ سیستمی خۆراكی خۆی باشتر بكات وەك لە خوارەوە:

*خواردنی بڕی پێویستی ئاو، ئاو 75%ی لەشی مرۆڤ پێكدێنێن و بڕی پێویستی رۆژانە كە دەبێت بیخواتەوە هەشت كووپە و خواردنەوەیشی بە شێوەیەكی رێك و پێك بێت كە هەندێك جار تێنووت نییە، بەڵام پێویستە ئاو بخۆیتەوە، هەروەها دەبێت خۆت لە خواردنەوەی گازی و سۆدا بەهۆی بەرزری رێژەی شەكری ناویان بەدوور بگریت كە ئەوانیش بەرگری لەش لاواز دەكەن.

*خۆراكی وزەبەخش، خۆراك پێویستە بۆ لەش بۆ دەستكەوتنی وزە و چالاكی لەش و مێشك و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان وەك دانەویڵەی تەواو كە پڕن لە ریشاڵ و دژە ئۆكسێنەر كە وەك دژە هەوكەر كار دەكەن.

* خۆراكی پێویست بۆ گەشەی لەش، بەتایبەتی بۆ منداڵ یان لەكاتی نەخۆشی وەك گۆشت و ماسی و هیلكە و ماست، كە ئەوانە ناچنە خانەی مادە خۆراكییە سەرەكییەكان.

*خۆراكی پێویست بۆ خۆپاراستن، واتە ئەوانەی بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییەكان گرنگن و پڕن لە ڤیتامین و كانزا و دژە ئۆكسێنەر وەك میوە و سەوزە.

*خۆراكی پاڵپشت و تەواوكەری خۆراك، رەنگە هەمووان پێویستیان بەوە نەبێت كە سەرچاوەی ترن بۆ ڤیتامین و تەواوكەری خۆراك.

*وەرزشكردن، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات كە پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك بۆ پێگەیشتووەان و سەعاتێك بۆ منداڵان چالاكی جەستەیی هەبێت، وەك چوونە دەرەوە و راكردن، بەڵام پێویستە ماوەیەك بۆ خۆپاراستن لە نێوان كەسەكان هەبێت و ئەگەر نەتوانی بچیتە دەرەوە، لە ماڵەوە راهێنان و شایی و سەما بكە.

* ئەو خۆراكانەی نابێن بیانخۆیت، لەوانە خۆراكە دروستكراوەكان و ئەوانەشی رێژەیەكی زۆری شیرینی و چەوری و سوێریان تیادایە كە ئەوانە بەشێك نین لە سیستمی تەندروستی خۆراك و گرنگە لەو كاتەدا پشتیان لێ بكەیت، چونكە سوودیان نییە و زیانیشیان بەرگری لەشت لاواز دەكات بەرانبەر بە نەخۆشییەكە.  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل