مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەت کرد
بهگوێرهی راگهیهنراوێكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ شهموو 28ی ئادار، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرە پَیوەندیدارەکان ئامادەیبوون. گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکوومەت کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی دنیا.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەت کرد کە هەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ پاراستن وسەلامەتی هاووڵاتییان. دووپاتیشی لە دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵک بەتایبەتی خۆراک کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراک و دەرمان کرا و جەختیش لە رێکخستنەوەی خەرجییەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی. هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەل حکومەتی فیدراڵی درا.