مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئێران بۆ پاره‌ى به‌رپرسان داواى هه‌ڵگرتنى سزاكان ده‌كات، نه‌وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش پۆمپیۆ ڤیدیۆییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29 ى ئادار سه‌رنجێكى مایك پۆمپیۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌ڵێ، "ددانپێنانێكى سه‌رنجڕاكێشه، رۆحانى ده‌ڵێ كۆششى ئێران بۆ هه‌ڵگرتنى سزاكان له پێناو به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه، به‌ڵكو بۆ پاره‌ى به‌رپرسانه".
پۆمپیۆ: رۆحانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا داواى هه‌ڵگرتنى سزاكان ناكات
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رنجه‌كه‌ى له تویته‌ر، ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى وڵاته‌كه‌ى كۆبووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر راى گشتى دابنێت و بڵێن نه‌خێر بۆ سزاكان، كۆششمان بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌كانمان له وڵاتانى تر بگێڕینه‌وه".
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاره‌ى پێویست بۆ ته‌نگژه‌كه په‌یدا بكه‌ن، بۆیه له‌لایه‌ك داواى قه‌رز له سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كى تریش داواى هه‌ڵگرتنى سزاكان ده‌كه‌ن.
له مانگى ئایارى ساڵى 2018 ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، دواتر به چه‌ند قۆناغێك كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى دارایى و وزه‌ى ئێران سه‌پاند. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئامانج له‌و سزایانه ئه‌وه‌یه ئێران ناچار بكرێت واز له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بهێنێ و چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.