حكوومه‌تی سعوودیه رای گه‌یاند، كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بۆ كاتێكی نادیار درێژ ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیاره‌كه وه‌ستانی سه‌رجه‌م پاس و ئۆتۆمبێله‌كانی كرێ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتی وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاوكات گه‌شته ناوخۆییه‌كان بۆ كاتێكی نادیار درێژ ده‌كاته‌وه.
جیا له گه‌شته ئاسمانییه‌كان، هاوكات بڕیاره‌كه وه‌ستانی سه‌رجه‌م پاس و ئۆتۆمبێله‌كانی كرێ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ده‌وام له فه‌رمانگه و ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت ناكرێ ته‌نیا هه‌ندێك كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بێ كه ئه‌ویش به‌پێی پێویستییه‌كانی هاووڵاتییان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه و تووشبووان به كۆرۆنا سه‌رووی 600 هه‌زار كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.