باڵوێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له تونس رای گه‌یاندووه، به‌هۆی دۆخی ئابووری و هاوكات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ یارمه‌تیی تونس ده‌دات.
شه‌ش تووشبووی کۆرۆنا لە تونس گیانیان له ده‌ست داوه
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری باڵوێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له تونس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تونس له‌رووی ئابوورییه‌وه دۆخی باش نییه، هاوكات هه‌ڵكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رز بووه‌ته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ یارمه‌تیی تونس ده‌دات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا دوێنێ شه‌موو تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تونس، گه‌یشتووه‌ته 227 كه‌س و له‌ناویاندا شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی تونس ئیلیاس فه‌خفاخ رای گه‌یاند، حكوومه‌ت بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت سوودی لێ ببینن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی نزار یهعیشیش رای گه‌یاندبوو كه سندووقی نێوده‌وڵه‌تی بڕی 400 ملیۆن دۆلاری به تونس داوه به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه و تووشبووان به كۆرۆنا سه‌رووی 600 هه‌زار كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.