باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى 11 ئامێرى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا به هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات، سه‌ره‌تا چوار له ئامێره‌كان به هه‌ولێر و به‌غدا ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ى ئادار، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راى گه‌یاند ئامێرى پكشنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا به هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات، كه ده‌توانن هاوكار بن له‌وه‌ى پكشنین بۆ سه‌تان كه‌س بكرێت.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا: سه‌ره‌تا چوار ئامێر به هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ین
میدیاكانى عێراق ئاماژه‌یان بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باڵویزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، تێیدا هاتووه، ژماره‌ى ئه‌و ئامێرانه‌ى به هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌درێن 11 ئامێره، سه‌ره‌تا چوار دانه‌یان به به‌غدا و هه‌ولێر ده‌درێت و دواتریش حه‌وت دانه‌كه‌ى تریان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، نێرده‌ى دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به هه‌لى ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانى بكات، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه.
هه‌روه‌ها دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئامێرانه هاوكار ده‌بن له پكشنینى سه‌تان كه‌س له‌وانه‌ى گومانى تووشبوونى ڤایرۆسى كۆرۆنایان لێ ده‌كرێت.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوویش باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راى گه‌یاند بڕى 670 هه‌زار دۆلار به عێراق ده‌دات.
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان پێشتر چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ عێراق بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پشكی هه‌رێمیشى تیدایه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئامێره‌كانى ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به راشكاوى راى گه‌یاندووه به‌شێكى به هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.