قایمقامی سلێمانی: ساتەوەختێكی مێژووییە بۆ هەرێمی كوردستان

:: AM:10:11:29/03/2020 ‌
قایمقامی سلێمانی پابەندبوونی هاووڵاتییان لە ماڵەوە بە کارێکی باش ناو دەبات و دەڵێ: ئێستە ساتەوەختێكی مێژووییە بۆ هەرێمی كوردستان دادەنێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لە نووسراوێكی لە سایتی قایمقامییەت بڵاوی كردووەتەوە، قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات.

چەند هەفتەی داهاتوو نزیك دەبینەوە لە سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا ‌
قایمقامی سلێمانی ڕوونی كرووەتەوە, ڕەوینەوەی قۆناغی مەترسی بەپشتبەستن بە پابەندبوونی ئێوە، چەند هەفتەی داهاتوو نزیك دەبینەوە لە سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا، ئەمە ساتەوەختێكی تەواو مێژووییە بۆ هەرێمی كوردستان.

قایمقامی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان كردووە، هاوشێوەی چەند هەفتەی رابردوو ددان بەخۆیاندا بگرن، زۆر لە دژوارییەكانیان تێپەڕاندووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی رێنوێنییەكان بن تا ئەوكاتەی مەترسی كۆرۆنا ڤایرۆس كەم دەبێتەوە.

ئەو نووسینەی قایمقامییەتی سلێمانی لە كاتێكدایە ماوەی 80 سەعات زیاترە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون لەناو سەنتەری شاری سلێمانی تۆمار نەكراوە.



وشە - رامیار جەواد