دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سه‌ربازگه‌ى قائیم و گه‌یاره، بڕیاره ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ى k1 له كه‌ركووك ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه ته‌ناهییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ى ئادار بڕیاره هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن "k1" له كه‌ركووك بكشێنه‌وه و به فه‌رمى سه‌ربازگه‌كه رٍادهستى هێزه عێراقییه‌كان بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى مانگێك ئه‌مه‌ریكا سێ سه‌ربازگه‌ى ڕاده‌ستى عێراق كردووه‌ته‌وه
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ریكا له دوو سه‌ربازگه‌ى تر‌ى عێراق كشایه‌وه، یه‌كه‌میان سه‌ربازگه‌ى قائیم بوو له رۆژئاواى عێراق له نزیك سنوورى نێوان سووریا و عێراق، ئه‌ویتریان له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو بوو، سه‌ربازگه‌ى گه‌یاره بوو له باشوورى شارى مووسڵ.
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى له مه‌راسیمى تایبه‌ت له سه‌ربازگه‌كان كشاونههوه و ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كانیان كردووه.
پێشتر میدیاكانى رۆژئاوا، له‌وانه ئاژانسى
BBC ى به‌ریتانى ئاشكرایان كرد بوو، له كۆى هه‌شت بنكه‌ى سه‌ربازى له عێراق، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له سێ سه‌ربازگه ده‌كێشێته‌وه.
له كۆتایى ساڵى رابردوو سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن له كه‌ركووك هێرشى كرایه سه‌ر، دواتر ئه‌مه‌ریكا له تۆڵه‌ى هێرشه‌كه پێنج باره‌گه‌ى حزبوڵاى عێراقى بۆردمان كرد، چه‌ند رۆژێكیش دواتر قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت كوشت.