دوای ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدان له به‌ریتانیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م به‌ریتانیاییه‌كان ده‌نێرێ و پێیان ده‌ڵێ، ده‌بێ وریا بین و خراپترین به‌ڕێوه‌یه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، بۆریس جۆنسون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه خۆیشی تووشی كۆرۆنا بووه، وریایی دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌رله‌وه‌ی له‌و دۆخه رزگار بین، پێ ده‌چێ دۆخه‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌ره‌و خراپتر بچێت.
ده‌بێ وریا بین و خراپترین به‌ڕێوه‌یه
گوته‌كانی جۆنسون دوای ئه‌وه هات كه ته‌نیا دوێنێ شه‌موو له به‌ریتانیادا 260 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له نامه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ئێمه ده‌زانین كه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت، هاوكات ئه‌وه‌ی پێمان كرابێ رێیه راسته‌كه‌مان گرتووه‌ته‌وه‌به‌ر تا به كه‌مترین زیان لێ بچینه ده‌ره‌وه. بێگومان بن كه به‌مزووانه ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سروشتی خۆی.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له به‌ریتانیادا كراون، دوای ئه‌مه‌ریكا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا زیانێكی گه‌وره‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بینیوه كه تا ئێسته هه‌زار و 19 كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 664 هه‌زار و 564 كه‌س و 30 هه‌زار و 890 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 142 هه‌زاریش چاك بوونه‌ته‌وه.