ئەنجلینا جولی نوێنەری نیازپاکیی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمهریکی، رەخنەی لە قەدەغەی ڤیزە و سیاسەتی پەنابەرانی دۆناڵد ترەمپ گرت.
ئەنجلینا جولی کە گۆشەنووسی رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ە، له ژمارهی ئهمڕۆی ئهو ڕۆژنامهیه، وتارێكی نووسیوه و ئاماژەی بەوە داوە، سنووردارکردنی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمهریکا و قەدەغەی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی حهوت وڵات و قەدەغەی ڤیزە، لە سیاسەتەکانی ئەمهریکادا نییە.
جولی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوەی بەرامبەر پەنابەران دەکرێت رەگەزەپەرستی و جیاکاری ئاینییە.
جولی باس لەوە دەکات بە داخستنی دەرگا بە رووی پەنابەران و جیاکاریی کێشەکە گەورەتر دەبێت و دەڵێت "داخستنی دەرگاکانمان بەرووی پەنابەراندا یان پەیڕەوکردنی جیاکاری لەنێوانیاندا، لەکاری ئێمە ناوەشێتەوە، ئەمە نامانکاتە وڵاتێک کە ئاسایشی زیاتر پارێزراوبێت".