ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو دنیا و ناكرێ به كه‌م وه‌ری بگرین، به‌ڵام زۆر گرنگه بتوانین هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بێ هۆ دروست بكه‌ین.
هه‌راسانی و دڵه‌ڕاوكێ له ناخماندا دەبێته فۆبیای ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئه‌وه به‌و واتایه نییه له راده‌به‌ده‌ر گه‌شبین بین، گه‌شبینی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه گیانی زۆر كه‌س بخاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ترس و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ كه ئێسته به‌رۆكی ملیۆنان كه‌سی گرتووه، مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستی ده‌روونی مرۆڤ ده‌كات.
لایه‌نی باشی نیگه‌رانی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نیگه‌رانییانه وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی ره‌فتاریان بگۆڕن وه‌ك چۆن ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له شار و ناوچه‌كانیان كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه ره‌فتاری رۆژانه‌یان گۆڕیوه و به‌پێی رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ژیانیان رێكخستووه.
نیگه‌رانی ده‌بێته هۆی به‌رگری و پاراستنی ره‌فتاره پێویسته‌كان، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه‌یه واده‌كات خۆمان له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كان بپارێزین و ره‌فتاره‌كانمان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.
ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر مرۆڤ ناڕوونن و زۆریان له‌باره‌وه نازانین، وه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروست بووه، خەیاڵی په‌رێشان به ئاسانی هه‌ڕه‌شه‌كان له سنووری خۆی گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه و تواناییه‌كانمان له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه به بچووك پێشان ده‌دات و له‌و كاتانه‌دا كه‌سانێك كه دڵه‌ڕاوكێ و ترسیان هه‌یه، زیاتر ده‌بنه قوربانی.
هه‌رچه‌ند نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێكانمان هاوكاریمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام هه‌راسانی و دڵه‌ڕاوكێی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌توانێ له ناخماندا ببێته فۆبیای ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتێك له دۆخی دڵه‌ڕاكێداین، له راده‌به‌ده‌ر ئازار ده‌كێشین و منداڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه ژێر فشاره‌وه و هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك بڕیاری نه‌شیاو ده‌ده‌ین.
ترس و هه‌راسانی كێشه‌ی نوێمان بۆ دروست ده‌كات، وه‌ك كڕینی له ڕاده‌به‌ده‌ری پاككه‌ره‌وه و بابه‌ته‌كانی ته‌ندروستی كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌مامك و ده‌سته‌وانه و پاككه‌ره‌وه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی رۆژانه بۆ خه‌ڵكی پێویستن.
هاوكات، ترس كاریگه‌ری له‌سەر دژكرده‌وه‌كانمان به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كان ده‌بێت، ترس له نه‌خۆشكه‌وتن و ئالووده‌بوون له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر خۆی نمایش ده‌كات، ترس له تووشبوون زیاتر خۆی له "هه‌ستیاری به‌ناچار" یان وه‌سواسبوونمان به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. نزیك به 50٪ی تووشبووانی ئه‌و وه‌سواسییه له ترسی تووشبوون به كۆرۆنا روو له خۆشووشتن و ده‌ستشووشتنی به‌ناچار و زیاد له پێویست ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش ترسی ئه‌وه‌یان لا دروست ده‌بێت، نه‌ك كه‌سانی تر تووشی په‌تاكه بكه‌ن.
له‌بیرتان نه‌چێت كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریشتان داده‌نێت، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ كه‌سانی تریش ده‌گوازرێته‌وه و تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان ده‌كات.
ئه‌ی چی بكه‌ین؟
سنورداركردنی كه‌ناڵه میدیاییه‌كان و وه‌رگرتنی زانیاری له كه‌ناڵ و سه‌رچاوه متمانه پێكراوه‌كان.
چاودێری به‌رده‌وامی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا گشتییه‌كان بابه‌تێكی باوه. به‌ڵام سه‌ردانكردنی به‌رده‌وامی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه دڵه‌ڕاوكێ و ترس چه‌ند هێنده زیاد ده‌كات و ئێمه‌یش ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكی زیاده راسته‌وخۆ ده‌گوازینه‌وه بۆ كه‌سوكار و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانمان.
جیا له‌مانه‌یش سه‌رنجدانی له ڕاده‌به‌ده‌ر و بیركردنه‌وه له رووداوی ناخۆش كه له‌ناو سۆشیال میدیا زۆر باسیان لێوه ده‌كرێت، ترس و هه‌راسانییه‌كی یه‌كجار زۆرمان لا دروست ده‌كات.
ئێمه ناتوانین خۆمان له‌و هه‌واڵانه بدزینه‌وه، به‌ڵام ده‌توانین سنوورداریان بكه‌ین، ئێمه ده‌بێ توانا رۆحی و ده‌روونییه‌كانمان له به‌رانبه‌ر بیستنی ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌باشی بناسین، كه‌س هێنده به‌هێز نییه رۆژانه هه‌واڵی مردن و تووشبوونی هه‌زاران كه‌س ببیستێت و راپۆرتی خه‌مناك بخوێنێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانه‌نێت. خۆ خستنه‌به‌ر ئه‌و ئاسته له خه‌م و نیگه‌رانی زیانی زۆرت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ته‌نیا رێ ئه‌وه‌یه بڕیار بده‌یت چیتر ئه‌و هه‌واڵانه نه‌بینی و نه‌یانخوێنییه‌وه.
ئه‌گه‌ر پرسیارێكتان له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناوه هه‌یه، ده‌بێ وه‌ڵامه‌كه‌ی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ربگرن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌عات گوێ له هه‌واڵه‌كان بگرن یان بیانخوێننه‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی
له خۆپارێزی لۆجیكی و شیاو شه‌رم مه‌كه‌ن و به گه‌مژه‌یی دامه‌نێن، بۆ نموونه رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ك ده‌ستشووشتن به ئاوی گه‌رم و سابوون به به‌رده‌وامی پێڕه‌و بكه‌ن. له‌ناو ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه و به‌پێی پیویستی له‌شتان بخه‌ون و سیستمی به‌رگری له‌شتان به‌هێز بكه‌ن.
له‌و دۆخه‌دا خۆ ئاماده‌كردن بۆ داهاتوو واتای مانه‌وه له ماڵ و نه‌چوونه ناو شوێنی قه‌ره‌باڵغه كه ئه‌وه‌یش خۆپارێزییه‌كی ژیرانه‌یه و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكی.
خۆ ئاماده‌كردن بۆ ژیانی ئاسایی و رۆژانه یه‌ك له گرنگترین كاره‌كانه كه له رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا ده‌بێ بیكه‌ین، له‌و ماوه نادیاره‌دا گرنگه بتوانین درێژه به هه‌ندێك كار بده‌ین كه رۆژانی پیش كه‌ره‌نتینه ده‌مانكرد، ئه‌وه هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، ئه‌و كارانه‌ی زیاتر یارمه‌تی ده‌ده‌ن له دڵه‌ڕاوكێ دوور بكه‌وینه‌وه زۆرن، له‌وانه وه‌رزش له‌ناو ماڵ، مێدیته‌یشن، پیاسه له سروشتدا و فێربوونی به‌هره‌یه‌كی نوێ له رێی كه‌ناڵه ئۆنلاینه‌كانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌یش هه‌ر كێشه‌ی دڵه‌ڕاوكییان هه‌بووه، ئه‌و په‌تایه ده‌توانێ هێنده‌ی تر كێشه‌كانیان له‌سه‌ر قورس بكات، بۆیه پێشنیاز بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌یان به‌رده‌وام له پێوه‌ندیدابن و رێنوێنیی و ده‌رمانی پیویستی لێ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ ببن.