له شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژنێكی دووگیان كه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووبوو، منداڵی بوو و دوای پشكنینی كۆرپه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵگری كۆرۆنا نییه و ته‌ندروسته.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌بی ئه‌كره‌می شنۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه تووشی كۆرۆنا بووبوو و به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بوو.
ئه‌بوبه‌كر ئه‌فشه‌نگ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شنۆ باسی له‌وه كردووه نه‌خۆشه‌كه‌یان له هه‌فته‌ی 38دا بووه، بۆیه‌ش گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای له‌دایكبوونه‌كه، دایك و كۆرپه به جیا كه‌ره‌نتین كراون.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، پشكنینیان بۆ كۆرپه‌كه كردووه و ده‌رچووه كۆرۆنای نه‌گرتووه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه نیگه‌تێڤ ده‌رچووه.
پێشتر گومان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و ژنانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، له‌وانه‌یه كۆرپهشیان تووشی بێت، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته ده‌یسه‌لمێنێت ده‌كرێ كۆرپه ته‌ندروست بێ به‌مه‌رجێك دوای له‌دایكبوون به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت و ڤایرۆسه‌كه‌ی له رێی هه‌ناسه‌وه بۆ نه‌گوازێته‌وه.
له هه‌ولێریش ژنێكی دووگیان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووبوو و دوای چاكبوونه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
له هه‌ولێریش ژنێكی دووگیان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووبوو و دوای چاكبوونه‌وه‌ی و رزگاربوونی له نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه و خۆی و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی سه‌لامه‌تن.