دواى چه‌ندان مانگ له به‌رده‌وامیى لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیسى شاره‌كه، ئه‌مڕۆ دووه‌م بكوژى گەنجه تەمەن 23 ساڵه‌كه بەناوی محەمەد عەلی شەریف كه بەفیشەک کوژرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسى كه‌ركووكه‌وه گیرا.
دواى كوشتنى گه‌نجه‌كه ئۆتۆمبێڵەکەیان بەجێهێشتووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئەوەی بەرە بەیانی ڕۆژی سێی کانوونی یەکەمى ساڵى ڕابردوو لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکووک، نزیک نەخۆشخانەی شێرپه‌نجه‌ى شاره‌كه لەلایەن سێ کەسی چەکدار بەئۆتۆمبێڵێکی جۆری هۆندای مودێل کۆن - ڕەنگ ڕه‌ساسی - ژمارە کەرکووک کاتی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی محەمەد عەلی شەریف بەفیشەک کوژرا.
زیاتر گوتى، "تاوانباران له دواى كرده‌وه‌كه‌یان و كوشتنى گه‌نجه‌كه ئۆتۆمبێڵەکەیان بەجێهێشت، ئه‌وه‌یش بووه سهرهداوێكى باش بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه تاوانبارن بناسینه‌وه، دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی پۆلیس نەهێشتنی تاوانی ئازادی دەستی پێ‌کرد، لە ڕۆژی 23ی شووبات، توانرا یەکێک لە بکوژەکان لە گەڕەکی ئیسکانی شاره‌كه‌مان بگرین".
ئاشكراى كرد، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر کەمێک پێش ئێسته لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکووک تاونرا بکوژی دووەمیش بە ناوی دیار سه‌ڵاح بە ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێڕاقی داواکراو بوو لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی گیرا.
شایه‌نى باسه له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكۆتبهرى ساڵى 2017 كه به‌هۆى خیانه‌تى گرووپێكى ناو یه‌كێتى كه‌ركووك و زۆرینه‌ى خاكى كوردستانیان رشادهستى حه‌شدى شیعه و سووپاى عێراق كرد، ئه‌و شاره پڕى بووه له تاوان و زیادبوونى دزیكردن و كوشتنى خه‌ڵكى سیڤل، پۆلیسى شاره‌كه به‌هۆى زۆرى میلشیكانى حه‌شد و سووپا و دژهتیرۆى عێراقى و هێزى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانن وه‌ك جاران فه‌رمان ده‌ربكه‌ن و كۆنتاڕۆڵى شاره‌كه بكه‌ن.