دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سه‌ربازگه‌ى قائیم و گه‌یاره، كه‌مێك پێش ئێسته به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ى k1 و ته‌واوى نووسینگه سه‌ربازییه‌كانیان له شارى كه‌ركووك ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه و به‌یه‌كجارى دواكاروانى ئه‌و سووپایه له شاره‌كه نه‌ما.
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركووك نیگه‌رانى له‌لاى ته‌واوى نه‌ته‌وه‌كانى شاره‌كه زیاد كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نووسینگه‌ی حاكمی سه‌ربازیی شاری كه‌ركووك و ئەندامی شانەی قەیرانەکانی عێراق، لیوا سەعد مەعن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته داوكاروانى سووپاى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن "k1" له كه‌ركووك كشانه‌وه و به فه‌رمى سه‌ربازگه‌كه رٍادهستى هێزه عێراقییه‌كان كرا، ژماره‌ى سه‌ربازه‌كان 300 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى بووه.
زیاتر گوتى، كشانه‌وه‌كه ته‌نیا له كه‌ركووك نه‌بووه تاكو هاووڵاتییانى ناوچه‌كه بترسن و دڵه‌ڕاوكێ بڵاوببێته‌وه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا له دوو سه‌ربازگه‌ى تر‌ى عێراق كشایه‌وه، یه‌كه‌میان سه‌ربازگه‌ى قائیم بوو له ڕۆژئاواى عێراق له نزیك سنوورى نێوان سووریا و عێراق، دووه‌میان سه‌ربازگه‌ى گه‌یاره بوو له باشوورى شارى مووسڵ.
ئاشكراى كرد، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى بووه و له مه‌راسیمى تایبه‌ت له سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان ته‌واى ڕێكاره‌كان به‌فه‌رمى كراوه، پلانى ئه‌مه‌ركیا ئه‌وه‌یه له هه‌موو بنكه‌كانى له عێراق بكشێته‌وه.
شایه‌نى باسه بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركووك، نیگه‌رانى له‌لاى ته‌واوى نه‌ته‌وه‌كانى شاره‌كه زیاد كردووه، چونكه له‌لایه‌ك وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى ده‌بێت بۆ هێرشێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر میلیشیاكانى عێراق، له‌لایه‌كى تریش هه‌ندێك له بنكه سه‌ربازییه‌كان تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه و هاووڵاتییانى كه‌ركووك به كشانهوىى ئه‌مه‌ركیا واى ده‌بینن جهنگیكى تر دواى ته‌واو بوونى كرۆنا چاوه‌ڕوانى عێراق بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كۆتایى ساڵى رابردوو سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن له كه‌ركووك هێرشى كرایه سه‌ر، دواتر ئه‌مه‌ریكا له تۆڵه‌ى هێرشه‌كه پێنج باره‌گه‌ى حزبوڵاى عێراقى بۆردمان كرد، چه‌ند رۆژێكیش دواتر قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت كوشت.