ئەو وڵاتانەی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆمار نەكردووە

:: PM:07:51:29/03/2020 ‌

كۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی دنیا بڵاو بووەتەوە و بەپێی دوایین ئاماریش تا ئێستە 701822 حاڵەتی تووشبوون و 33175 حاڵەتی مردن هەیە، بەڵام هەندێك وڵات هەن تا ئێستە كۆڤید19 نەبووەتە پەتا تیایاندا و لەوانە 22 دەوڵەت تا ئێستە هیچ حاڵەتێكی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیادا تۆمار نەكراوە.
تەواوی سنوورەكانی خۆیان داخستووە
ماڵپەڕی "دەیلی ستار ئۆنلاین"ی بەرتانی توێژینەویەەكی بڵاو كردووەتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە هەموو ئەو وڵاتانەی تووشبوونیان تیادا تۆمار نەكراوە، دەكەونە كیشوەرەكانی ئەفریقیا و ئاسیا و ئۆقیانۆسیا، بۆیە ئەوان بڕیاریان داوە سنوورەكانیان بە تەواوەتی دابخەن.

لەپێشەوەی ئەو وڵاتانەی كۆرۆنای تیادا تۆمار نەكراوە یەمەنە كە خاوەن 30 ملیۆن دانیشتوانە، دوای ئەو كۆریای باكور كە خاوەنی 25 ملیۆن دانیشتوانە و مالاوی لە ئەفریقیا خاوەن 19 ملیۆن دانیشتوانە و بۆرۆندی خاوەن 12 ملیۆن دانیشتوانە و باشووری سوودان خاوەن 12 ملیۆن دانیشتوانە، ئەوانە گەورەترین وڵاتانن كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا بڵاو نەبووەتەوە.

بە گشتی وڵاتەكان بریتین لە، ئەفریقیا، مالاوی و بۆڕۆندی و باشووری سوودان و سیرالیۆن و بۆتسوانا و لیسۆتۆ و دوورگەكانی قەمەڕ و ساوتۆمی و برینیسیبی، لە ئاسیا، یەمەن كۆریای باكور و تاجیكستان و توركمانستان، ئۆقیانۆسیا بریتین لە دوورگەكانی سلێمان و فانواتۆ و ساموا و كیریباتی و میكرۆنیزیا و تۆنگا و دوورگەكانی مارشاڵ و بالاو و تۆفالۆ و ناورۆ.      





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل