زانیاری لەبارەی تەندروستیی تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:08:33:29/03/2020 ‌
لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی كە 128 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەڵام چارەسەرییەكان بۆ ئەو تووشبوانە بەردەوامیی هەیە و تا ئێستە 55 كەس چاكبوونەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییش ڕای دەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی سەرجەم تووشبووان جێگیرە.

سه‌رجه‌میان ده‌نێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌
ئەمڕۆ یەكشەم 29ی ئادار، محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی گوت، تا ئێستە 55 كەس كە تووشبووی كۆرۆنا بوون بە تەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

روونیشی كردەوە، تەندروستی سەرجەم تووشبووەكان لە كوردستان جێگیرە و زۆر باشە، ئەگەر دۆخیان بەو شێوەیە بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی داهاتوو سەرجەمیان لە نەخۆشخانە دەردەكرێن.

یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی تەشەنە نەكردنی كۆرۆنا لە كوردستان بۆ گرنگی بڕیارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوەكە كە بەزووی فریای خەڵكی كوردستان كەوت و قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

سلێمانی/ لۆڤە محەمەد


وشە - سه‌رخێڵ هاشم