سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان، ستایشی ههواڵ و كۆششی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكات بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا.
کاری باشیان کردووە و ئومێدەوارین وەک نەریتێکی مرۆیی و کوردستانیانە هەمووان بە پێی توانا زیاتر هاوکار بن
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، له ڕاگهیهندراوهكهدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه، "بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بۆ هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانیان".
ڕوون كراوهتهوه، "هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیهان، بە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی خۆیدا تێ دەپەڕێت،قۆناغی خۆ پاراستن و ڕووبەڕوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئیدارەدانی لێکەوتە تەندروستی و ئابوورییەکانیەتی."
تێیدا هاتووه، "هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی یەکەم کەیسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە رێی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و پاراستنی مافی بەکاربەر، لەگەڵ لیژنە تایبەتەمەندەکانی تر بەردەوام لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێوەندیدا بووە و بە دواداچوونی وردی بۆ ئامادەکارییەکان و گرتنە بەری رێوشوێنە پێویستەکان کردووە."
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كردووه، "لێرەوە بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بۆ هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانیان. هەروەها وێڕای دەستخۆشی زۆرمان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە سەرباری خراپی دۆخ و گوزەرانیان و لەدەستدانی کاری رۆژانەیان، بە شێوەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن، بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داوا و تکامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست ئەوەیە، بە مانەوەیان لە ماڵەکانیان و پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، بۆ سەلامەتی خۆیان و تەواوی خەڵکی کوردستان، پشوو درێژتر بن و هاوکاری زیاتر جێبەجیکردنی رێنماییەکان بن. هەروەها سووپاسی زۆرمان بۆ هەموو ئەو دامەزراو و لایەن و کەسانەی کە لە چوارچێوەی کاری خێرخوازی و بەدەمەوەچوونی ئەو کەس و خێزانانەی پێویستیان بە هاوکاری بووە، کاری باشیان کردووە و ئومێدەوارین وەک نەریتێکی مرۆیی و کوردستانیانە هەمووان بە پێی توانا زیاتر هاوکار بن."
"ئەرکی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ئەم قۆناغە سەختە لە تایبەتمەندێتی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، کە بە سووپاسەوە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری تواناکانی بەردەست، درێغییان نەکردووە." له ڕاگهیاندراوهكهى سهرۆكایهتى پهرهلهمان هاتووه.
پەرلەمانی کوردستان ڕوونى كردووهتهوه، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان ناتوانێت دانیشتنەکانی خۆی و کۆبوونەوەی لیژنەکانی ئەنجامبدات. لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەی تەندروستی وژینگە و پاراستنی مافی بە کار بەر، لیژنەی پێشمەرگە، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجییەکان رادەسپێرێت، کارەکانی چاودێری و بەدواداچوون و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە لەبەر چاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان زیاتر بکەن، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی هەرچی لە چوارچێوەی تواناکاندایە زیاتر بخرێتە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
ئهوهیشى خستووهته ڕوو، لەلایەکی ترهوه پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکات، بە گیانی لێپرسراوێتی نیشتیمانی، هەموومان پیکەوە شان بدەینە بەر تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە. ئەم قۆناغە، لە هەر کات زیاتر پێویستی بە گیانی هاوکاری و پێکەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستی هەموو لایەک و هەموو دامەزراوە دەستووریەکانی هەرێمە.