ڕه‌نگه یه‌كه‌م جار بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، هه‌موو دنیا به یه‌ك ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌موو وڵاتانیش به یه‌ك شێوه هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌نێن، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات له هه‌ندێكی دیكه ڕژدتره، ئه‌مه‌یش وای كردووه، ئێسته نزیكی سێ ملیار خه‌ڵكی زه‌وی له ماڵه‌كانیان خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان نابێ بوه‌ستێ، به‌شێكیان هه‌ر له ماڵه‌وه كار و ده‌وامیان ده‌كه‌ن.
زۆرێك له فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی كۆمپانیا و ده‌زگه‌كان، به‌ده‌ست ئه‌م جۆره ئیشه‌وه ده‌ناڵێنن كه تووشی بوون، چونكه ئه‌وان ڕانه‌هاتوون له ماڵه‌وه كار بكه‌ن و لێی بێزارن، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێسته كاتێكی زۆریشیان هه‌یه، كه‌چی نازانن چۆن دابه‌شی بكه‌ن و ئیشه‌كانی ده‌وامه‌كه‌شیان وه‌ك پێویست بكه‌ن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) کۆمەڵێ ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەداتە ئەو کارمەندانەی لە ماڵەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە تەندروستی و ئیشەکەشیان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە ژینگەی ماڵەوەشدا خۆیان لەگەڵ کارەکانیان ڕا بهێنن و لەڕووی تەندروستیشەوە سەرکەوتوو بن.
ئەو ڕێکخراوە، چوار هەنگاوی داناوە، بۆ ئەوەی کارمەندان لە ماڵەوە بیکەن، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی ئیشەکانیان لەسەر کۆمپیوتەرە، ئەمانەی خوارەوە خاڵەکانن:
هەستان و سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا (پەیژە)
سەرکەوتن بەسەر قادرمە یان ئەگەر لە ماڵەوە پایسکیلی وەستاوت هەبێ، دەبێتە هۆکار بۆ خێراتر جووڵانی سووڕی خوێن، ئەمەیش وا دەکات دڵ باش کار بکات و لە جەڵتەی لەناکاو دوورت بخاتەوە، ئەمە جیا لەوەی کالۆرییەکی زۆریش دەسووتێنێ، چونکە ئێستە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆی دەرەوە نەماوە، بەردەوام کالۆرییەکی زۆر دەخۆین و زۆربەیشی خەرج نابێ کە دەبێتە هۆی قەڵەوی.
مەشقەکانی پشوودان بە ماسولکە
پزیشکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوا لە کارمەندان دەکەن کە لە ماڵەوە کار دەکەن، لەماوەی ئەو هەشت سەعاتەی لەسەر کارن، زوو زوو هەڵبستن و جوولەیەک بکەن و دابنیشنەوە، هەروەها لە ناوەندەکەیدا نیو سەعات مەشقی جومگەکان بکەن، وەک بەرزکردنەوەی دەست بۆ سەرەوە و هێنانەوەی بۆ خوارەوە بە شێوەی بازنەیی.
سەما
لەنێوان ئەو جارانەی کە دەبێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت هەڵبستیت و پشوو بدەی، جارێکیان هەستە، میوزیکێک دابگیرسێنە و بۆ ماوەی چەند خوولەکێک سەما بکە. با میوزیکەکە کەمێکیش خێرا بێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاوازەکەدا زۆرترین جووڵەی خێرا بکەیت. ئەمە هەم جەستەت دەخاتەوە جووڵە و هەم مەزاجیشت خۆش دەکات. بەهاریشە، لەوە باشتر نییە، گۆرانییەکی هەڵپەڕکێی بکەیتە سەر و لەگەڵ خانەوادەکەت دەست بگرن.
سەیری شتێکی خۆش بکە
جاری وایە تاقەتت نییە هەستیت، بێزاریش بوویت، هەر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت، شتێکی خۆش، وەک ڤیدیۆی کۆمیدی بخەرە سەر کە مەزاجت پێی بکرێتەوە، خۆ ئەگەر چاوت لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە هەڵبڕیت و لەڕێی شاشەی تەلەڤزیۆنەوە بێت باشترە.
لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی پێشتر بکەین کە لەسەر کارکردن ئامادە کراوە و ئاماژە بەوە دەکات، مرۆڤه‌كان له‌باره‌ی كار سێ جۆرن: ئه‌وانه‌ی زۆریان ڕق له كاره‌كه‌یانه، ئه‌وانه‌ی له‌پێناو پاره ده‌یكه‌ن و سێیه‌میش ئه‌وانه‌ن كه به په‌رۆشن بۆ كاره‌كه‌یان. جۆری سێیه‌م كه‌مینه‌ن، ئه‌وانه‌ن جیا له هه‌موو كه‌سانی تر ده‌توانن نه‌ك گۆڕانكاری له كاره‌كه‌یان بكه‌ن، دنیایش بگۆڕن به‌ره‌و باشتر، ئه‌مه‌ش به ڕوونی له ڕاپۆرتێكی "مایند بودی گرین"دا هاتووه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن كاریگه‌ری دروست بكه‌ن، خاوه‌ن ئه‌زموون و ناسراون، داهێنه‌رن له كاره‌كانیان و هه‌میشه ده‌گه‌ڕێن به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی شتی زیاتر و كه‌سانی پۆلێنكراوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ن و ڕه‌نگه كه‌سانی زۆر ئاساییش بن كه ده‌توانن له بوارێكی دیاریكراودا بلیمه‌ت بن.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له كاره‌كانیان به په‌رۆشن، له خێزانی هه‌ژاردا هاتوون و تووشی دۆخی گرانی ژیان بوون، به‌ڵام به كۆششه‌كانیان توانیویانه دخۆی ژینی خۆیان بگۆڕن و چوارده‌وره‌كه‌شیان به‌ره‌و هه‌نگاوێكی تر ببه‌ن. ئه‌م جۆره كه‌سانه، كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كییان تێدایه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: مانای ژیان. ئێسته ده‌بینی هه‌زاران كه‌س بگره زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بڕوایان به گرنگیی ژیان و هۆكاری هاتنیان نییه و ده‌ترسن سه‌ركێشی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆیان له ژیاندا بدۆزنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان هه‌یه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئامانجێك له بوونیان هه‌یه و ده‌بێ ژیان له هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه بگۆڕن بۆ په‌یامێكی به‌رز چونكه هه‌ر مرۆڤێك ده‌توانێ خاوه‌نی په‌یامی خۆی بێت له ژیاندا و ئه‌زموونه‌كانی بۆ خزمه‌تی ئه‌وانی تر ته‌رخان بكات.
دووه‌م: گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام. ئه‌وانه‌ی به ئه‌رێنییه‌وه ده‌ڕواننه ژیان، ده‌زانن مرۆڤی نموونه‌یی نین و ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌یانه دیاریكراوه و هه‌میشه كه‌لێنێك هه‌یه له زانیارییه‌كانیان و سنووریان دیاری كراوه و هه‌میشه په‌نجه‌ره‌ی تر هه‌یه ئه‌وان تا ئێسته نه‌یانكردووه‌ته‌وه و ده‌بێ بیكه‌نه‌وه و له هه‌وڵی زیاتردان.
له به‌رانبه‌ردا كه‌سانی له‌خۆبایی كه خۆیان به به‌هێز ده‌زانن، هه‌وڵ ناده‌ن هیچ زانیارییه‌ك بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانن و پێیان وایه گه‌یشتوونه‌ته لووتكه‌ی هه‌موو شته‌كان، ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌بنه ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كارێك، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له كاره‌كه‌دا پۆستیان هه‌بێ.
سێیه‌م: بیری كراوه. ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان هه‌یه و پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تێكه‌ڵن، هه‌رگیز له پێوه‌ندیكردن به خه‌ڵكانی نوێ ناترسن و ئاماده‌ن توانا و بیرۆكه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بگۆڕنه‌وه و ناڵێن ئێمه نابێ ئه‌م شتانه بۆ خه‌ڵكی باس بكه‌ین تا ئه‌وان لێمان نه‌دزن، به‌ڵكو ئاشكرای ده‌كه‌ن تا سوود له ڕه‌خنه و بۆچوونی خه‌ڵكی وه‌رگرن كه بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنه.
چواره‌م: گۆڕین. كه‌سه ئه‌رێنییه‌كان، هه‌رگیز له‌سه‌ر دۆخێكی جێگیردا نامێننه‌وه و كاتێك تووشی گرفتێك ده‌بن هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر بزانن بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێی جیاواز چاره‌سه‌ری بكه‌ن، له گۆڕانكاری ناترسن و ئاماده‌ن هه‌موو شتێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی بابه‌ته گشتییه‌كه بگۆڕن و ئه‌و یاسایانه‌ی پابه‌ند بوون پێوه‌ی، زۆر به ئاسانی ده‌ستكاری ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌یزانن ده‌یبه‌خشن. كه‌سانی ئه‌رێنیی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی گه‌وره، ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه خۆیان پێوه ماندوو كردووه و له‌سه‌ری كۆششیان كردووه، ئاماده‌ن به ئاسانی پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌ن و ناترسن له‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌یان بدزرێ و پێیان خۆشه ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌وان له شوێنی تریش تاقی بكرێته‌وه.
شه‌شه‌م: هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن. كه‌سه لێهاتووه‌كان كه ده‌توانن گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڕه‌وشی خه‌ڵكدا بكه‌ن، ده‌بێ هێزێكی هاندانی باشیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش فێر بكه‌ن چۆن بره‌و به تواناكانیان بده‌ن و ڕۆحی داهێنانیان تێدا بدۆزنه‌وه. زۆر جار كه‌سانێك له چوارده‌وریان ده‌بینن توانای زۆر باشیان هه‌یه به‌ڵام گورج نین له به‌كارخستنی تواناكانیان، بۆیه پێویستیان به هاندانێكه تا جووڵه‌یه‌كیان تێدا دروست بكرێ، كه‌سه لێهاتووه‌كان ده‌بنه هانده‌ر و دینه‌مۆی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی چوارده‌وریان.
حه‌وته‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به باشی به‌كار ده‌هێنن. زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكێكی ئاسایین و دواتر ده‌چنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، له خۆیان ده‌گۆڕین و ده‌یقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان و زۆر جار مافی كارمه‌نده‌كانی به‌رده‌ستیان پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سه به‌هێزه‌كان به ئه‌رێنیی ده‌سه‌ڵات ده‌گوازنه‌وه و به دانایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ده‌زانن چۆن وا بكه‌ن كارمه‌نده‌كانی به گورجی كار بكه‌ن و كاریگه‌ریی خۆیان به‌سه‌ریاندا به‌بێ هیچ زۆره‌ملێیه‌ك دروست ده‌كه‌ن.