وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، كه ئێسته به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق به نزیكه‌ی 20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشن، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له دیدارێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "
المربد"ی عێراقی ده‌ڵێ، دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا و نابێ چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ین، له كاتێكدا ئه‌و په‌تا جیهانییه به‌رده‌وامه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و باشترین نه‌وتی خام له دنیا نرخی به‌رمیلێكی ده‌گاته 25 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه ئه‌وه‌یش به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ده‌ریای باكوره.
باشترین جۆری نه‌وتی خام نرخه‌كه‌ی 25 دۆلاره
زیاتر گوتی، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رمیلێك نه‌وت به 25 دۆلار نافرۆشێت، به‌ڵكوو پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی داهاتوو نیسان/ئه‌پریل نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 21 دۆلار به وڵاتانی ئه‌وروپا بفرۆشین، ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی نه‌وت زیاتر ڕوو له دابه‌زین نه‌كات.
له هه‌مان كاتدا بۆ وڵاتانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌كو چین و ژاپۆن و كۆریای باشوور و هیندستان، به نرخی دوو دۆلار كه‌متر ده‌فرۆشین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 70%ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراقیش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ڕوات، بۆیه به گشتی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق به 20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌ملێنرێت.