جۆناسان ریڤیت پیاوێكی خه‌ڵكی ئینگلته‌رایه و له ساڵی 2000ه‌وه خووی گرتووه، به كۆكردنه‌وه‌ی قارچك و زانیاری له‌باره‌ی قارچه‌كانیش له په‌ڕه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و له ناوچه جیا جیاكانیش به‌دوای قارچكه‌وه ده‌گه‌ڕێت، دواجاریش توانی جۆره قارچكێك بدۆزێته‌وه، كه شێوه‌ی زۆر له مرۆڤ ده‌چێ و تا ئێسته مرۆڤ نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه.
له‌و ماوه‌یه ئه‌و پیاوه له ئه‌نجامی گه‌ڕان بۆ
قارچك له نزیك جاده‌ی ناوچه‌ی نۆرڤۆكی ئینگلته‌را جۆره ڕووه‌كێكی هاوشێوه‌ی مرۆڤی بینی، دوای ئه‌وه‌ی لێی وردبووه‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه جۆرێكه له قارچك و وێنه‌ی گرت و هه‌ڵی گرته‌وه.
پاشان ئه‌و جۆره قارچه‌ی به تاقیگه‌یه‌كی بواری ڕووه‌كناسی دا بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دڵنیا ببێته‌وه كه ئه‌و ڕووه‌كه قارچكه و سه‌ره‌نجام پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یش پشتڕاستیان كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ناو له‌و جۆره‌ی قارچك نرا، گیئاسترۆم بریتانیكۆم، به یه‌كێك له نه‌وه‌كانی قارچك هه‌ژماركراوه و ناوی زانستی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و پێكهاته‌كه‌ی به وردی تۆماركرا.
به ڕێككه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی جۆره نوێكه‌ی قارچك دۆزرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕووه‌كه وه‌ك قارچك ناسێنرا و وێنه و زانیاری له‌سه‌ر بڵاوكرایه‌وه، خه‌ڵكی به دوایدا گه‌ڕاون و له 15 شوێنی تری باشووری به‌ریتانیا دۆزیویانه‌ته‌وه و كۆیان كردووه‌ته‌وه.