له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و بڵاوبوونه‌وه‌ی له جیهان، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین ئامرازی دروستكردنی پروپاگنده و هه‌واڵی درۆ "فه‌یك نیوز" بزوێنه‌ر و ماكینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی فه‌یك نیوز له جیهان بوونی هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداو و كێشه‌یه‌ك ده‌یان هه‌واڵی ناڕاست و درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌یش مرۆڤ ده‌خه‌نه ناو گومانێكی گه‌وره و ترس و دڵه‌ڕاوكێ و تۆقین دروست ده‌كه‌ن.
دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی و زانیارییه دروسته‌كان بووه‌ته كارێكی زۆر ئه‌سته‌م، چونكه خه‌ڵكی به دوای زانیاری ده‌گه‌ڕێن و ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ی هه‌واڵی درۆیش دروست ده‌كه‌ن، زۆر گه‌وره‌ترن و توانیویانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان دابنێن و ڕاستییه‌كان بشارنه‌وه و خه‌ڵكی له گومان و قه‌له‌قییه‌كی زۆر بهێڵنه‌وه، به جۆرێك خه‌ڵكی ئێسته ناتوانن باوه‌ڕ به هیچ شتێك بكه‌ن، له ئه‌زموونی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایش به ته‌واوی ئه‌وه ده‌ركه‌وت، چونكه به گوێره‌ی سه‌رنجدانی مرۆڤ بۆ زانیارییه بڵاوكراوه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی، به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه، كه مرۆڤایه‌تی هه‌م له‌و بروایه‌دان كه كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دروستكراوه و هه‌میش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له نێو خودی خۆیان، كه ئه‌مه‌یش گرفته گه‌وره‌كه‌یه و مرۆڤی تووشی دوودڵییه‌كی گه‌وره كردووه، كاتێك باوه‌ڕی نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه دروستكراوه، ئیتر ده‌سبه‌رداری خۆپارێزییه‌كان ده‌بێت و خۆی و كۆمه‌ڵگه‌یش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كاتێكیش باوه‌ڕی به‌وه بوو ڤایرۆسه‌كه سروشتییه و له كونجی ماڵه‌وه مایه‌وه و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوو، هه‌ست ده‌كات هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و فێڵی لێ ده‌كرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو وێنه‌ی فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی گوێزه‌ره‌وه به چڕی له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه كه له‌سه‌ری نووسراوه كۆڤید19 و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه كۆمه‌ڵێك زانیاری خراوه‌ته ڕوو، گوایه له سه‌رده‌می حوكمی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مه‌ریكا دروستكراوه و دواتر شی جین بینگی سه‌رۆكی چین به ڕێككه‌وتنێكی نهێنی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كڕیوه‌ته‌وه و به‌وشێوه‌یه دوای گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه به چین له ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه بۆ شاری وۆهان هه‌رێمی هوبی چین گوێزراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی ئه‌و ڤایرۆسه پاره‌یه‌كی زۆری له چین وه‌رگرتووه، چینیش بۆ ئه‌وه كڕیویه‌تی، كه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاو بكاته‌وه و بتوانێ سنوورێك بۆ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی دابنێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كات، به ته‌واوی ئابووری وڵاته‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ناتوانرێ به‌رده‌وام بێ له پێشكه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته به به‌رده‌وامی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی مه‌زن و به‌رۆكی په‌كینی گرتووه.
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆرێك له میدیاكان بوونه‌ته سه‌كۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ
دوای ئه‌وه‌ی چینیش ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و به جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌مه جیا له هه‌واڵێكی دروستكراو و زانیاری هه‌ڵه هیچ شتێكی تر نییه و هاوكات وێنه‌كه‌یش ده‌سكاریكراوه و ناوی كۆڤید 19 له‌سه‌ر فارگۆنه‌كه نووسراوه، ئه‌مه‌یش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فه‌یك نیوزه و به ئامانجی سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵك بڵاوكرایه‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا و زینده‌وه‌ر ورده‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك به شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به فارگۆنی تانكه‌ر ناگوێزرێته‌وه، چونكه ڤایرۆس و به‌كتریاكان پێویست ناكات تانكه‌رێكیان هه‌بێت و بگوێزرێنه‌وه، له ڕاستیدا ڤایرۆس و به‌كتریاكان ده‌خرێنه ناو چه‌ندان سندووقی بچووك له ناو یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو حاڵه‌تێك بڵاو نه‌بنه‌وه، ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیش له ڤایرۆسه‌كان به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی تووش به نه‌خۆشییه‌كی له‌وشێوه‌یه بكه‌ن، نه‌ك به تانكه‌ر ڤایرۆس بگوێزرێته‌وه! دروستكردنی ڤایرۆس و به‌كتریایه‌ك به ملیۆنان دۆلاری تێ ده‌چێت، بۆیه ئه‌مه جگه‌له درۆیه‌ك هیچی تر نییه.
دووه‌م: ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره بۆ كوێ ده‌ڕوا و له كوێوه دێت، ئه‌گه‌ر له چینه بۆچی به زمانی چینی هیچی له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریكایشه ئه‌وا به ته‌واوی درۆیه، چونكه تۆماری هه‌موو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ناوه‌كانیان دیاره، به مێژووی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێیت، هیچ جۆره شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به ناوی كۆڤید 19 نییه.
به‌هۆی هه‌واڵی درۆوه خه‌ڵكی له گومان و دوودڵی ده‌ژین و نازانن باوه‌ڕ به كام زانیاری بكه‌ن
سێیه‌م: له ڕاستیدا ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ئێسته بڵاوبووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كۆڤید 19 و كۆرۆنا نییه، ئه‌و ناوانه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن زانایانه‌وه كه‌وتنه سه‌رزار و له میدیاكان بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵكوو سه‌ره‌تا ناوی سارس كۆڤ 2ی نوێ بووه، بۆیه ئه‌و زانیارییه به ته‌واوی درۆیه كه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك به‌ناوی كۆڤید 19 ڕه‌وانه‌ی چین كرا بێ، خۆی ناوی كۆڤید 19 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بوونه قوربانی ئنجا زانایان باسیان لێوه كرد و ده‌ریان بڕی.
چواره‌م:
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، له ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ناو و ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه و ناشتوانرێ ئه‌و ناوه بگۆڕێت، هه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ناوه‌كه‌ی له شه‌ش ژماره و پیت پێك دێت، به‌ڵام پیت و ژماره‌كانی كۆڤید 19 ده‌بن به حه‌وت بۆیه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می ناونانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌ر ئه‌وه وێنه‌كه دروستكراوه و ته‌واوی زانیارییه‌كانیش درۆن و بۆ شێواندنی خه‌ڵك بڵاوكراونه‌ته‌وه.