ژنه زانایه‌كی بواری بیۆلۆجی ده‌ڵێ، دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتی زۆری پێویسته و ده‌بێ چاوه‌ڕێی ڕوودانی موعجیزه بكه‌ین، كه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایه و به گوێره‌ی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رزی پله‌ی گه‌رما به ته‌واوی هێز و شه‌ڕانگێزی ڤایرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ره‌و خواره‌وه داده‌به‌زێنێت.
ئینیشا بارانۆڤا ژنه زانای بایۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی و وانه‌بێژ له كۆلێجی بایۆلۆجی سیسته‌می ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی "
نۆڤۆستی" ڕووسی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی كۆتایی به كۆرۆنا بێ، جیهان پێویستی به ڕوودانی موعجیزه‌یه‌كه، ئه‌و موعجیزه بایۆلۆجییه‌یش بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و هاتنی تیشكی خۆر به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ سه‌ر زه‌وی، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وشێوه‌یه ڕوو بدات، ئه‌وا له ته‌واوی جیهان ڤایرۆسه‌كه پاشه‌كشه ده‌كات.
دوو هه‌فته پله‌ی گه‌رمی به‌رز ببێته‌وه كۆرۆنا كاریگه‌ریی كه‌م ده‌بێته‌وه و گه‌وره‌ترین گورزی به‌رده‌كه‌وێت
زیاتر گوتی، مانگی نیسان/ئه‌پریل له ئه‌مه‌ریكا پله‌ی گه‌رما له هه‌ندێ ناوچه تا 30 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ دوو هه‌فته به‌رده‌وامی هه‌بێت، كاریگه‌ری زۆرباشی ده‌بێت، له ناوچه‌كانی تری جیهانیش به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌رییه‌كان ئه‌رێنی ده‌بن، هه‌رچه‌نده گه‌رما ڤایرۆسه‌كه به‌یه‌كجاری له‌ناو نابات، به‌ڵام چالاكی و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رمایش خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وكات ڤایرۆسه‌كه زۆر چالاك و به‌هێز نابێ و ڕێژه‌ی مردووان ته‌واو كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆی تیشكی ڕۆژ هه‌م سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوی چالاك ده‌بێ، هه‌م كاریگه‌ری و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یش زۆر خاوتر ده‌بێته‌وه.