نرخی نه‌وت له نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی ده‌فرۆشرێت و سووربوونی سعوودیه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ زیاتر خستنه‌ڕووی نه‌وت، نرخی ئه‌و ماده خاوه‌ی له ئاستێكی نزمدا جێگیر كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30 ئاداری 2020، هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌م ههفتهبازاڕهش نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زینه و له خوارووی 25 دۆلار ئاڵوگۆڕ كراوه.
ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 24 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت
به‌گوێره‌ی
livechart ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 24 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت كه نرخێكی زۆر نزمه و كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر داهاتی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت هه‌یه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئۆپێك كه كۆتایی ساڵی رابردوو واژوویان كردبوو، له 24 سه‌عاتی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه‌ش به‌رده‌وامن له‌و ململانێیه‌ی دژی یه‌كتر ده‌ستیان پێ كردووه.
دوای ئه‌وه رووسیا نه‌كه‌وته ژێر باری بڕیارێكی ئۆپێك. سعوودیه رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری دا به لێشاو نه‌وت بخاته بازاڕ و نرخه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به رووسیا بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ له 45 دۆلاره‌وه بۆ خواروووی 25 دۆلار دابه‌زێت.
ئه‌گه‌ر سعوودیه و رووسیا به هاوكاری ئۆپێك ده‌ست به دانوستان و ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو له‌سه‌ر نه‌وت بده‌ن، پێشبینی ده‌كرێ بتوانن نرخه‌كه زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه. كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه خستنه‌ڕوو زۆره و كڕیار كه‌مه و ده‌بێت خستنه‌ڕوو كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت چیتر دانه‌به‌زێت.
له هه‌مووی گرنگتر كۆرۆنا بازاڕه‌كانی دنیای خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتان دژی كۆرۆنا به هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، چه‌رخی پیشه‌سازی سست بووه و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتیش كه‌م بووه‌ته‌وه.