ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى ئاشكراى ده‌كات توركیا وێستگه‌یه‌كى ئاوى له سه‌رێ كانى راگرتووه، كه ئاوى بۆ نیو ملیۆن كه‌س دابین ده‌كرد، ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ گرتنه‌وه‌ى ئاو له سه‌رده‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له دژى كورد.
ئاژانسى
دۆچیه ڤیڵه‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "به‌كارهێنانى ئاو وه‌ك چه‌كێك له دژى كوردانى باكورى سووریا".
راپۆرته‌كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه "28ى ئادار" كه‌چى له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له رۆژى نه‌ورۆزه‌وه توركیا وێستگه‌یه‌كى گرنگى ئاوى خواردنه‌وه‌ى له رۆژئاواى كوردستان وه‌ستاندووه.
توركیا ئاوى له‌سه‌ر نیو ملیۆنى كه‌سى رۆژئاواى كوردستان بڕیوه
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سووریا، ئاو له ناوچه كوردییه‌كان كه‌مى كردووه، هۆكاره‌كه‌یش وه‌ستانى گرنگترین وێستگه‌ى ناوچه‌كه‌یه كه ئاو بۆ نیو ملیۆن كه‌س دابین ده‌كات.
ئه‌و وێستگه‌یه‌ى راپۆرته ئه‌ڵمانییه‌كه باسى ده‌كات، به وێستگه‌ى "علووك" ناسراوه، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى سه‌رێ كانى له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌م ناوچه‌یه‌یش له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه، له لایه‌ن توركیا و هێزه توندڕه‌وه‌كانى سووریا كه هاوپه‌یمانى توركیان داگیر كراوه.
راپۆرته ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌ڵێ "وه‌ستاندنى وێستگه‌كه بۆ هۆكارى ته‌كنیكى ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر هۆكارى سیاسییه، چونكه وێستگه‌ى ئاوى علووك له ده‌شتاییه‌كانى حه‌سه‌كه ئاو بۆ ناوچه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر دابین ده‌كات كه ئه‌م ناوچه‌یه‌یش دڕكن بۆ چاوى توركیا".
له راپۆرته‌كه چه‌ندان جار دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، بڕینى ئه‌و له‌لایه‌ن توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر په‌تاكه له‌و ناوچه‌یه بڵاو ببێته‌وه ئه‌وا وه‌ك ئاگرى ناو پووش ده‌بێت.
ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه زۆربه‌ى زانیارییه‌كانى له لایه‌نێكى سه‌ربه‌خۆ وه‌رگرتووه، ئه‌ویش پزیشكێكى ئه‌ڵمانییه به ناوى میشال فیلك كه ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژه له رۆژئاواى كوردستان له بوارى مرۆیى كار ده‌كات.