گووگڵ ده‌مامك به‌رهه‌م ده‌هێنێت

:: AM:11:52:30/03/2020 ‌

كۆمپانیای گووگڵ بڵاوی كرده‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات و ده‌چێته‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ دژی كۆرۆنا هه‌نگاوی كاریگه‌ریان ناوه‌ و ده‌مامكیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت
250 ملیۆن دۆلار بۆ رێكلام و بانگه‌شه‌ی ته‌ندروستی ته‌رخان ده‌كات

ساندار پیچای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گووگڵ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌، 250 ملیۆن دۆلاری بۆ رێكلام و بانگه‌شه‌ی ته‌ندروستی ته‌رخان ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. هاوكات 340 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ندێك كار و كاسبی ته‌رخان ده‌كات كه‌ بتوانێ بره‌وێك به‌ دۆخی ئابووری ببه‌خشێت.

به‌گوێره‌ی ictna كۆمپانیاكه‌ 20 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئه‌و زانا و توێژه‌رانه‌ ته‌رخان ده‌كات كه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی كۆرۆنا به‌رده‌وامن.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای تر ده‌ستی به‌وه‌ كردووه‌ هه‌ندێك پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و خۆپاراستن به‌رهه‌م بهێنێت، به‌منزیكانه‌ دوو تا سێ ملیۆن ده‌مامك ده‌خاته‌ خزمه‌تی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌ هۆی وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنان له‌ زۆر كۆمپانیای دنیا و كڕیاره‌كانیان به‌ ته‌واوی كه‌می كردووه‌، بۆیه‌ به‌شێكیان روویان له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر به‌رهه‌میان نه‌هێناوه‌ و له‌م رێیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی دۆخی ئابووری و ته‌ندروستیی دنیا بكه‌ن .





وشە - سلێمان تاشان