ئامێری هەناسەدان بۆ وەزارەتی تەندروستی هاتووەتە كڕین

:: PM:01:13:30/03/2020 ‌
لقی هەولێری ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان بڕیاری داوە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی و دەزگا خێرخوازییەكان بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، دوێنێ ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڕیاری دا، بە هاوكاریكردنی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەو باردۆخەی هاتووەتەوە پێشەوە پێویستی بەهاوكاری هەموو لایەكە

روونی كردەوە، حەوت ئامێری هەناسەدانیان كڕیوە بۆ  نەخۆشخانەكان و پێشكەش وەزارەتی تەندروستی دەكرێت تا لە كاتی پێویست بەكار بهێنرێن.

خەیات هێمای بۆ ئەوە كرد، ئەو باردۆخەی هاتووەتەوە پێشەوە، پێویستی بەهاوكاری هەموو لایەكە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی خۆمان، بۆیە ئێمە وەك بازرگانان بەردەوام هاوكاری دەزگا خێرخوازییەكان دەكەین تا بتوانرێ هاووڵاتییان تووشی هیچ گرفتێك نەبن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و قەدەغەكرنی هاتوچۆ، داهاتی حكوومەت و هاووڵاتی ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، بۆیە بەردەوام داوا دەكرێت هاوكاری شوێنە پێویستیەكان بكرێت بۆ ئەوەی تەنگژە روو نەدات.



وشە - زریان تەها

ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌