بچووكترین تووشبووی كۆرۆنا لە دنیادا

:: PM:02:00:30/03/2020 ‌
سەرۆكی زانكۆیەك لە ئێران رای گەیاندووە، لە دوای پشكنین دەركەوتووە منداڵێكی تەمەن 35 رۆژی تووشی كۆرۆنا بووە، ئەوەش بە بچووكترین تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران و دنیادا دێتە ژمار.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی زانكۆی خناباد بۆ زانستیی پزیشكی لە هەرێمی خوراسان لە باكوری رۆژهەڵاتی ئێران رای گەیاندووە، ئەو منداڵە كە تەمەنی 35 رۆژ بووە، كێشەی لە هەناسەدان هەبووە، دوای ئەوەی پشكنینی بۆ كراوە، دەركەوتووە تووشی كۆرۆنا بووە.

زیاتر روونی كردەوە، ئەو نەخۆشە بچووكترین نەخۆشیی كۆرۆنایە لە ئێران و دنیا كە ئێستە دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

بەپێی پێگەی "ئەلعەرەبیە" تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 41 هەزار و 495 كەس، لەناویاندا دوو هەزار و 757 كەس گیانیان لە دەست داوە.

تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیادا تووشی زیاتر لە 600 هەزار بووە و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د